مهسهللـه
بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی
زۆربه‌ی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یه‌كه‌م دیداری فه‌رهه‌نگی و پێكه‌وه
ژیانی كه‌مه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ساز ده‌كات.
ئه‌و
دیداره به‌هه‌ماهه‌نگی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و رێكخراوی UPP و
به‌پاڵپشتی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا له‌هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
به‌رێوه‌چوون.
سه‌ره‌تای
مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌سروشتی نیشتیمانی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد‌و، دواتر پرۆفیسۆر
ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كورته باسێكی دیداره‌كه‌ی كرد‌و، جه‌ختی
له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاماده‌بووان پێشكه‌ش كرد.
دواتر
دكتۆر یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ووتارێكی له‌باره‌ی
پێكه‌وه‌ژیان و پێكهاته‌كان پێشكه‌ش كرد.
كاروخ
فازیل، رێكخه‌ری پرۆژه‌ی مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، په‌یامێكی
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی گه‌نجانی میزۆپۆتامیا و شیكردنه‌وه‌ی پانێله‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان
كرد.
هه‌روه‌ها
كورته‌باسێكی مێژوویی له‌باره‌ی مهسهللـهو كار‌و چالاكییه‌كانی كران، كه‌له‌سه‌ر
ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشراوه.
مهسهللـه
یه‌كێكه له‌و رێكخراوانه‌ی كارایه له‌بواری هه‌ڵمه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و، ئاشته‌وایی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و عێراق، رۆڵێكی باڵاشی هه‌بووه له‌دروستكردنی گرووپێكی
ناتوندوتیژی.
به‌شی یه‌كه‌می
پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن خدر دۆملی، چالاكوان رۆژنامه‌نووس به‌رێوه‌چوون و، مێوانداری
هه‌ریه‌ك له مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری
ئایینی ووتارێكی له‌باره‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
پێشكه‌ش كرد.
هه‌ر له‌و
به‌شه‌شه‌دا عه‌بدولره‌حمان سدیق، نووسه‌رو روناكبیری هه‌رێمی كوردستان، كورته
باسێكی مێژوویی له‌باره‌ی ئایینه‌كان و پێكهاته‌كان گێرایه‌وه‌و، گووتی " هه‌موو
ئایینه‌كان باسی هه‌زاران ساڵ ده‌كه‌ن له‌بوونیان لێره".
ئه‌و پێی
وابووه " كاركردن له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان ئێستا ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌و،
ده‌بێت له‌بواری پراكتیكی جێبه‌جێ بكرێت".
هاوكات
ئه‌كره‌م تریكۆ، نوێنه‌ری سابیتهی مه‌ندائییه‌كان، كورته باسێكی مێژوویی و
ئایینی مهندائییهكانی كردووه‌و، دووپاتیكرده‌وه ئه‌وان هاوشێوه‌ی ئایینه‌كانی
دیكه یهكتاپهرستین و، خاوه‌نی چوار په‌یامبه‌ری خۆیانن.
له‌باره‌ی
ئێزدییه‌كانیش سعود مه‌ستۆ نه‌جم، نوێنه‌ری ئه‌و پێكهاته ئایینیه، فه‌رمانی
كوشتارهكان و ئازاری ئێزدییه‌كانی بۆ ئاماده‌كان بیرهێنایه‌وه‌و، كۆمه‌ڵێك
زانیاریی نادروستیش له‌باره‌ی ئایینه‌كه‌یانه‌وه ڕاستكرده‌وه.
ئه‌مینه
عه‌لی، نوێنه‌ری زه‌رده‌شتیه‌كان ئه‌ویش هاوشێوه‌ی هاوڕێیانی له‌پێكهاته‌كانی دیكه
كورته باسێكی له‌باره‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی و چه‌وسانه‌وه‌یان له‌سه‌رده‌مانی
پێشوو گێرایه‌وه‌و، ئاشكراشی كردووه، ئه‌وان ئاگر په‌رست نین، به‌ڵام ئاگر
پیرۆزییه‌كی خۆی هه‌یه.
فه‌خری
ئه‌نوه‌ر، نوێنه‌ری شه‌به‌ك، كۆمه‌ڵێك زانیاریی گرنگی له‌باره‌ی ئه‌و پێكهاته‌یه
گه‌ڕانده‌وه‌و، دووپاتیكرده‌وه " زۆربه‌ی پێكهاته‌كان له‌مه‌زهه‌بی شیعه مه‌زهه‌بی
ئیسلامین و، به‌شێكیان له‌سوننه مه‌زهه‌بن".
ئه‌و
روونیشیكرده‌وه " شه‌به‌ك وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی ده‌شتی نه‌ینه‌وا
نیشته‌جێن و، به‌ئاشته‌وایی و ئارامیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ژیاون".
دوای
پێشكه‌شكردنی كورته باسێك له‌باره‌ی مێژوو و ناوه‌رۆكی ئایین و پێكهاته‌كان، له‌نێوان
مێوانان و ئاماده‌بووان ده‌ست به‌گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاو پرسیار كران.
مهسهللـه
بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، له‌ماوه‌ی 12 ساڵی كاركردنیدا چه‌ندین پرۆژه‌ی
پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وعێراق ئه‌نجامداوه‌و،
توانیویه‌تی جێی ده‌ستی له‌زۆربه‌ی كاره‌كاندا هه‌بێت.
له‌به‌شی
دووهه‌می پانێله‌كه هه‌ریه‌ك له‌دكتۆر مه‌حمه‌د شاكر، راگری كۆلێژی زانسته
ئیسلامییه‌كان به‌پێی ده‌قی قورئانی باسی له‌پێكه‌وه ژیان و پاراستن ماڵ و موڵكی
غه‌یره ئیسلامی كردووه، پێی وابووه فه‌رمانێكه ده‌بێت موسڵمان جێبه‌جێیان
بكات.
له‌باره‌ی
ئه‌و روودانهوانهش گووتی " ناكرێت كاری ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر ده‌قه
ڕاسته‌قینه‌كه هه‌ژمار بكرێت و، بكرێته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئایینه‌كه خراپه".
سووربوونی
خۆیشی له‌وه نیشانداوه " ئیسلام هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی دیكه
نیه، ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی دروستكردووه، ئه‌وانه‌ن لهئایینهكه تێنه‌گه‌یشتوون،
دووباره
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، كهمێوانی به‌شی دووهه‌می پانێله‌كه بوو باسی له‌هه‌نگاوه‌كانی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كردووه‌و، ئاشكراشی كردووه به‌پێی "
یاسا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ئایینی خۆی رابگه‌یه‌نێت به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك".
ته‌نانه‌ت
باسی له‌وه‌ش كرد " هه‌ر كه‌سێك لهئاینێكهوه باوه‌ڕ به‌ئاینێكی دیكه‌ش
بهێنێت، ده‌توانێت به‌شێوه‌ی فه‌رمیی بیسه‌لمێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌كراوه،
یاخود ناكرێت په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جێبهجێكارییهكانهوه هه‌یه".
تایبه‌ت
به‌و پرسه‌ش كامه‌ران عه‌بدوڵلا، نوێنه‌ری جووه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و
كاروباری ئایینی كورته باسێكی جووه‌كانی هه‌رێم كرد‌و، داوایهكشی ئاراسته‌ی لایه‌نه
فه‌رمییه‌كان كرد، به‌وه‌ی گۆری ناحۆم نۆژه‌ن بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مه‌راسیمه
ئایینه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
فه‌هیم
فه‌رهه‌نگ، نوێنه‌ری بههائییهكانیش باسێكی پوختی له‌باره‌ی ئایینی به‌هایی و
پێگه‌ی جوگرافیای ئایینه‌كه‌یان كرد‌و، رایگه‌یاند " به‌پێی ئینسكلوپیدیای به‌ریتانیا
پاش كریستانه‌كان، ئایینی به‌هایی دێت له‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوبوونه‌وه".
گووتیشی
" ئایینی به‌هایی تایبه‌ته به‌مرۆڤایه‌تی و له‌لایه‌ن بههائوڵلاوه كاتێك
په‌یامی پێگه‌یشتووه سوور بووه له‌وه‌ی زه‌وی موڵكی مرۆڤایه‌تیه‌و، پێویسته به‌ئاشته‌وایی
بژێن".
ئارام ئه‌حمه‌د،
وه‌ك چالاكوانێكی كاكه‌یی، گله‌یی و گازادهی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه، به‌وه‌ی
تاوه‌كو ئێستا نوێنه‌رێكی تایبه‌ت به‌خۆیان نیه له‌و وه‌زاره‌ته‌و، هه‌روه‌ها به‌شی
ئه‌و دابه‌شكارییه‌ی له‌نێو كاكه‌ییه‌كانیش كرد، كه‌به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی سیاسیه‌وه
رووبه‌روویان بووه‌ته‌وه.
مه‌ریه‌م
سوبحی، وه‌ك چالاكوانێكی ئافره‌ت و نوێنه‌ری فه‌یلییه‌كان، باسێكی له‌باره‌ی
كوشتاری فه‌یلیه‌كان و راگواستنهوهیان كرد.
عه‌دنان
ئیلیا، وه‌ك چالاكوانێكی كریستانه‌كان كورته باسێكی پێكه‌وه ژیان و ئاشته‌وایی
بۆ ئاماده‌بووان كرد‌و، داواشی كردووه، كه‌سه‌كان وه‌ك مرۆڤ سه‌یر بكرێن دوور له‌ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی یاخود ئایینی .
پاش
كۆتایی هاتنی مه‌راسیمه‌كه‌ش خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر به‌شداربووانی هه‌ردوو
پانێله‌كه دابه‌شكراوه‌و، له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین خه‌ڵاتێكی
هاوشێوه‌ی مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌به‌شداربووان دابه‌شكرد.