رێبه‌ری یاسایی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ئامانجی ئه‌م رێبه‌ره یاساییه بریتیه له رۆشنبیركردنی ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستان بهمافهكانیانو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیارییه یاساییه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانینی یاسا گرنگه بۆ هه‌موو تاكێك.
ئه‌و رێبه‌ره له‌لایه‌ن مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هاوكاری رێكخراوی هاریكارو رێكخراوی (IRC) ئاماده كراوه.
به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و كتێبه، رێكخراوێكی ناحكومییه ناوخۆیی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌و له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق تۆماركراوه‌و هه‌وڵده‌دات بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌بێ جیاوازی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا. هه‌روه‌ها پابه‌نده به‌به‌ها مرۆییه‌كانی كاركردنی رێكخراوه جیهانییهكانو په‌یوه‌سته به مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئه‌خلاقیاتی كاری ناتوندوتیژیو داكۆكیكردن لهئافرهتانو چینه په‌راوێزه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
X3815TBNSI.pdf