مهسهللـه له‌كه‌لار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی رێكخست
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی خۆیدا،
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی فراوان له‌شاری
كه‌لار ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌ت بهئامادهكارییهكانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی
كوردستان رێكخست.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه‌ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی
چالاكوانان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شدارییان تێدا
كردووه، پرسی ئافره‌تان و پێكهاته‌كان تاوتوێ كران.
كارزان حه‌مید، رێكخه‌ری پرۆژه‌كانی
گروپی میزۆپۆتامیای مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان كورته باسێكی
ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م فیستڤاڵی كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان كرد، كه‌بڕیاره له‌سه‌ره‌تاكانی
مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌شاری كه‌لار به‌رێوه‌بچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه " له‌و
كۆڕبه‌نده كهمهسهللـه یه‌كێكه له‌رێكخه‌ران و دروستكردنی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی
كوردستان، چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی و گرنگ تایبه‌ت به‌كاری رێكخراوه‌یی و كه‌یسه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی باس ده‌كرێن".
گووتیشی " ئه‌و كوڕبهنده موڵكی
كه‌س نیه‌و، موڵكی هه‌موو به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌یه، كه‌كار له‌نێویدا ده‌كه‌ن".
كارزان حه‌مید، كه‌هاوكات كه‌یسی
پێكهاته‌كان نێو ئه‌و پرۆژهیهیهی له‌ئه‌ستۆدایه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه
" پرسی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌پرسه هه‌ستیاره‌كان و
مهسهللـه به‌گرنگییه‌وه لێی ده‌ڕوانێت و، پێی وایه پێویسته به‌گرنگییه‌وه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
دواتر گه‌زیزه باپیری، رێكخه‌ری پرۆژه‌كانی
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باسی له‌پرسی
ئافره‌تان كرد‌و، دووپاتیكرده‌وه " ئافره‌تان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له‌پرۆسه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بهلێهاتووییش شوێن په‌نجه‌یان دیاره".
له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گه‌زیزه
باپیری، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كه‌لار، به‌سه‌ر دوو تیم دابه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی ووردو روونتر گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئافره‌تان بكه‌ن و، تێدا سه‌رجه‌م
خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان باس بكه‌ن و دواتر پلانێكی تۆكمه دابرێژن بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانرێت له‌داهاتوو كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
دوای وه‌رگرتنی پشوویه‌ك له‌نێو به‌شداربوواندا،
هه‌ر گروپێك به‌پێی ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی بۆیان ئه‌نجامدرابوون، گفتوگۆیان له‌سه‌ر
خاڵهك ده‌ستنیشانكراوه‌كان قسه‌و باسی گه‌رمیان ئه‌نجامدا.
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا
مرۆییه‌كان، جگه له‌وه‌ی یه‌كێكه له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی
كوردستان، یه‌كێكه له‌و رێكخراوانه‌ی ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له‌ئه‌نجامدانی پرۆژه‌و
چالاكیی جۆراجۆر.
هاوكات له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له‌ساڵانی
رابردوو، تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و عێراقی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی شاره‌كانی
دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مهسهللـه توانی له‌كه‌لار زۆرترین چالاكوان و نوێنه‌ری
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبكاته‌وه‌و، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی بكه‌ن.