مهسهللـه له‌موسڵ كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر ئاماده ده‌كات
مهسهللـه
بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌شاری موسڵ، خوولێكی راهێنان له‌سه‌ر بابه‌تی
(GBV) و تاوتوێ كردنی كه‌یس ئه‌نجامدا.
ئه‌و
خووله بۆ كادیرانی نێو كه‌مپه‌كانی (حاج عه‌لی و جه‌دعه)ـی باشووری موسڵ بووه‌و،
به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوانی IOM و ئهنتهرسوسی
نێوده‌وڵه‌تی بوون.
راهێنانهكهش
له‌لایه‌ن فاتیمه خه‌ڵه‌ف، به‌رێوه‌به‌ری كه‌یسی سه‌نته‌ره‌كانی ئافره‌تانی موسڵ
بووه، كه‌تێدا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ئه‌و خووله به‌رده‌وام بووه.
ئه‌و
خووله‌ش كهنووسینگهی موسڵی مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان ئه‌نجامیداوه،
تایبه‌ت بوون به‌توێژه‌رانی نێو كه‌مپه‌كان، تاوه‌كو رابهێنرێن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌یسانه بكه‌ن كه‌دێته به‌رده‌ستیان.
ژماره‌ی
به‌شداربووانیش 18 كه‌س بووه، 12 كچ و 6 كوڕ.
گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ش
تاوتوێ كراون " پێناسه‌كردنی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی".
له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش گفتوگۆ
له‌سه‌ر جیاوازی ڕه‌گه‌زو جێنده‌ر كراوه، كه‌ئه‌ویش له‌رێگه‌ی چالاكییه‌كی ئهكتیڤهتیهوه
په‌یڕه‌و كران.
به‌شێكی گرنگی ئه‌و
راهێنانه له‌سه‌ر شێوازه‌كانی توندوتیژی و بڵاوترین توندوتیژی له‌نێو كۆمه‌ڵگه
له‌لایه‌ن به‌شداربووان و راهێنه‌رانه‌وه تاوتوێ كراون، كهههریهكهو به‌تێگه‌یشتنی
خۆی پێناسه‌یه‌كی بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كرد.
هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی
توندوتیژیی به‌شێكی دیكه‌ی راهێنانه‌كه بووه، كه‌له‌رێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی
هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌ركه‌وتنی توندوتیژی ده‌كات.
له‌كۆتایی رۆژی یه‌كه‌میی
ئه‌و خووله‌شدا گفتوگۆییه‌كی ئازادانه له‌نێو به‌شداربووان له‌سه‌ر بابه‌تی
لێخۆشبوو‌ن و ئاشته‌وایی كران.
له‌رۆژی دووهه‌می خووله‌كه‌ی
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، پێناسه‌یه‌كی گشتگیر بۆ كه‌یسه‌كان
و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و جۆره بابه‌تانه كراوه.،
ته‌نانه‌ت راهێنانیش به‌توێژه‌رانی
كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه له‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان ڕه‌زامه‌ندی و ڕه‌زامه‌ندیی
ئاگایی بكه‌ن، كه‌زیاتر به‌شێوه‌ی كرده‌یی
نمایشیان كراون.
دواتر توێژه‌ران له‌سه‌ر
ئه‌وه راهێنران كاتێك كه‌یسێك دێته به‌رده‌ستیان چۆن خۆی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت
پرسی ئه‌ته‌كێت بابه‌تی گرنگی خووله‌كه بووه‌و، توێژه‌رانیش سوودیان لێوه‌رگرت.