چالاكییه‌كانی ئاشتی لهزومارو سنون
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هه‌مانگی رێكخراوی PAX بۆ ئاشتی، چالاكییه‌كی هه‌فتانه‌ی بۆ ئاشتی له‌ناوچه‌كانی زومارو سنون و ده‌وروبه‌ری له‌رێگه‌ی لێژنه‌ی ئاشتی زومار ئه‌نجامداوه.
ئه‌و چالاكییه‌ی له‌و ناوچه‌یه به‌رێوه‌چووه له‌رۆژانی 25 تهمموز بۆ 3 ئابی 2017 به‌رده‌وام بووه‌و، چه‌ندین چالاكیی جۆراجۆری له‌خۆ گرتووه، له‌نێویاندا مه‌راسیمی به‌رز راگرتنی كاره‌ساتی شه‌نگال بوون.
هاوكات له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان كاركردن بووه له‌سه‌ر " پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو گه‌نجاندا"، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وان پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌شداریی كردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ش پاڵپشتی كردنی لێژنه‌ی ئاشتی بووه له‌مه‌ودای كورتخایه‌ن ودرێژ خایه‌ندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چانسی بونیاتنانی ئاشتی له‌داهاتوو به‌هێزتر ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه له‌نێو چالاكییه‌كان ئاراسته‌ی مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان كراوه " گۆڕانكارییه راستهوخۆییهكان له‌رێگه‌ی سهردانیهكانی شاندێكی ئافره‌تان بووه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی بهردییهو، به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی ئافره‌ته ئامانجكراوهكانی لێژنه‌ی ئاشتی و چالاكییه‌كانی بووه".
باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راپۆرته حه‌وت ئافره‌ت راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌لێژنه‌ی ئاشتی كردووه‌و، ده‌ستیان به‌چالاكییه‌كانی ئاشتی له‌ناوچه‌كانی خۆیان كردووه.