شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی مهسهللـهی كرد
مهسهللـه
بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌شاری موسڵ، پێشوازی له‌نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری
گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری توندوتیژی له‌كاتی ململانێیه‌كان ده‌كات.
له‌و
سه‌ردانه‌ی برامیلا باتنا وشاندی یاوه‌ری بۆ سه‌نته‌ری مه‌ساحه‌ی ئافره‌تانی مهسهللـه
له‌گه‌ڕه‌كی قاهیره‌ی پارێزگای نه‌ینوا، تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی
ئافره‌تانی شاره‌كه كران.
كۆبوونه‌وه‌كه
كه‌له‌نێوان تیمه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مهسهللـه به‌رێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك
له‌عه‌لی ره‌سام، رێكخه‌ری مه‌یدانی و فاتیمه خه‌ڵه‌ف، به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری
مه‌ساحه‌ی ئافره‌تانی مهسهللـه به‌شدارییان تێدا كرد.
له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه باس له‌كارو چالاكییه‌كان پرۆژه‌كانی مهسهللـه بۆ ئافره‌ته
ئامانجكراوهكان كراوه، هه‌روه‌ها باس له‌خشته‌ی كاری ناوه‌نده‌كانی مهسهللـهش
كران، كه‌له‌لایه‌ن لوبنا مهحمهدهوه پێشكه‌ش به‌تیمه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
كران.
له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه تیمی پاڵپشتی یاسایی رێكخراوی ئه‌یادی ره‌حمه‌ش به‌شداریی تێدا
كرد.
له‌پاش
كۆبوونه‌وه‌كان، تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانێكی سه‌نته‌ره‌كانی
ئافره‌تانی مهسهللـه كرد‌و، له‌نزیكه‌وه دیداری له‌گه‌ڵ ئافره‌ته به‌شداربووه‌كانی
خووله‌كانی ئه‌و رێكخراوه ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها
باتنا له‌نزیكه‌وه چاوی به‌هۆڵی راهێنانی كچه ناكامه‌كان بینی و، له‌گه‌ڵیان
داوه‌و، باسی له‌و چالاكییانه‌ش كرد كه‌تێدا ئه‌نجامده‌درێن.
شانده‌كه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خۆشحاڵ بووه له‌كارو چالاكییه‌كانی مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی
توانا مرۆییه‌كان كه‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجامی
ده‌دات.