قونسڵی فه‌له‌ستین سه‌ردانی مهسهللـه ده‌كات
بۆ ئاگابوون له‌نوێترین ڕه‌وشی ئاواره‌كان
و په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی له‌هه‌رێمی كوردستان، قونسڵی گشتی فه‌له‌ستین له‌شاری
هه‌ولێر، سه‌ردانی رێكخراوی مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان ده‌كات.
نه‌زمی حزوری، له‌و سه‌ردانه‌یدا كۆمه‌ڵێك
پرسی هه‌ماهه‌نگی و تاوتوێی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێم و
عێراق كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه " كاری
رێكخراوه‌یی یه‌كێكه له‌ئه‌و ئه‌ركانه‌ی چالاكوانان له‌پێناو هاوڵاتی و خه‌ڵكه‌وه‌و،
بۆ قازانجی ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئیبراهیم ئیسماعیل،
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، كورته
باسێكی مێژوویی له‌باره‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد‌و، نمونه‌ی كۆمه‌ڵێك وڵاتانی جیهانیشی خسته‌روو.
باسی له‌وه‌شكرد " زۆربه‌ی
وڵاتانی جیهانی توانیویانه نمونه‌یه‌كی جوانی رێكخراوه‌كان بخه‌نه‌روو".
ئیبراهیم ئیسماعیل گووتیشی " له‌عێراق
به‌شێوه‌یه‌كی كارایی له‌دوای 2003 ـه‌وه كاری رێكخراوه‌یی په‌یدا بوون و، له‌رووی
ژماره‌و قه‌باره‌شه‌وه ئێ‌كجار زۆر بوون، به‌شێكیان نه‌یانتوانی درێژه به‌كاره‌كانیان
بده‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه " ئه‌و
چالاكوانانه‌ی پلان و به‌رنامه‌یان هه‌بوو، توانیویانه په‌ره به‌كاری رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بده‌ن".
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مهسهللـه،
هاوكات باسی مێژووی مهسهللـهو چالاكییه‌كانی 12 ساڵی رابردووی ئه‌و رێكخراوه
كردووه، كه‌تاچه‌ند توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و
دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی نێوان رێكخراوه‌كان.
هاوكات دیانا كاكۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
جێبه‌جێكار و به‌رپرسی كه‌یسی ئافره‌تانی مهسهللـه راپۆرتێكی پوختی له‌باره‌ی
ئاواره‌كانی كه‌مپی به‌حركه پێشكه‌ش كرد‌و، به‌ووردیش باسی خێزانه فه‌له‌ستینیه‌كانی
نێو كه‌مپه‌كه كرد، كه‌ژماره‌یان 11 خێزان ده‌بێت.
قونسڵی فه‌له‌ستین له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستخۆشی
له‌ستافی مهسهللـه كرد به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و كاره‌كانیان و، ئومێدی خواست دیداره
هاوبه‌شه‌كانیان درێژه بكێشێت و به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه مهسهللـه بۆ
په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌زۆربه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كان سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدان
و، هاریكاریی هه‌یه‌و، توانیویه‌تی یارمه‌تی ئاواره‌كان به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك
پێشكه‌ش بكات.
به‌رامبه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیشی
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌رگرتووه.