مەسەللـە لەپرسى پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق رۆڵێکى کارای هەیەو، دەستێکى باڵاشى هەبووە لەدروستکردنى تۆڕی پێکهاتەکان
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، له‌ماوه‌ی 12 ساڵی كاركردنیدا چه‌ندین پرۆژه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وعێراق ئه‌نجامداوه‌و، توانیویه‌تی جێی ده‌ستی له‌زۆربه‌ی كاره‌كاندا هه‌بێت.
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، كورته باسێكی مێژوویی له‌باره‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد‌و، نمونه‌ی كۆمه‌ڵێك وڵاتانی جیهانیشی خسته‌روو.
دواتر له‌و گفتوگۆ كراوه‌یه پێشنیاره‌كان بۆ ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ته خۆجێیه‌كان له‌قۆناغی ئێستا خرایه‌روو، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و، ئه‌ركه‌كانی لێژنه‌كانی ئاشتی له‌و ناوچانه.
رۆڵی سهرهكییشی گێراوه، له‌ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی تواناكان و مافه‌كانی مرۆڤ وئافره‌تان هه‌بووه‌و، به‌و هۆیه‌وه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان كاركردن بووه له‌سه‌ر " پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو گه‌نجاندا"، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وان پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن