به‌هره‌مه‌ندان له 8 مارس كۆمه‌ڵێك چالاكی ئه‌نجامدا
له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیدا، مهسهللـه
بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان كۆمه‌ڵێك چالاكیی له‌نێو سه‌نته‌ری به‌هره‌مه‌ندان
ئه‌نجامدا.
سه‌وسه‌ن خدر، به‌رپرسی سه‌نته‌ری به‌هره‌مه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
" به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان له 8 مارس، به‌به‌شداریی 35 ئافره‌ت،
كۆمه‌ڵێك چالاكیی جۆراجۆریان ئه‌نجامدا".
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش پێشكه‌شكردنی ووتارێك بوو له‌لایه‌ن
به‌رپرسی سه‌نته‌ره‌كه، كه‌تێدا شیكردنه‌وه‌یه‌كی ووردی بۆ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی خێزانی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
دواتر ڤیدیۆیه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی بانده‌كان له‌رێی
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامیانداوه، وه‌ك ده‌ست به‌سه‌را گرتنی وێنه‌و، هه‌ڕه‌شه
كردن له‌خاوه‌نه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌و شتی دیكه.
به‌شێكی دیكه‌ی چالاكییه‌كه بریتی بوون له‌كردنه‌وه‌ی كاری ده‌ستی
ئافره‌تان، كه‌له‌رێگه‌ی مهسهللـهوه راهێنرابوون بۆ دروستكردنی كاری ناوازه‌و
شتی جوان.
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌سه‌رجه‌م شار‌و
شاروچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه چالاكیی ئه‌نجامداوه‌و،
توانیویه‌تی پێگه‌ی له‌و چالاكییانه‌ش دیار بێت.
له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانیشی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و
ناوخۆیی هه‌رێم و عێراقدا خه‌ڵاتی رێزلێنان و ده‌ستخۆشی به‌ده‌ست هێناوه.