مهسهللـهو پاكس و لێژنه‌ی ئاشتی كۆبوونه‌وه
هه‌ریه‌ك لهمهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و
رێكخراوی PAX ـی هۆڵه‌ندی و، به‌ئاماده‌بوونی
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاشتی سنون و زوممارو ره‌بیعه،به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی
چالاكییه هاوبه‌شه‌كانیان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامداوه.
هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه‌رۆژانی
22 و 23 كانونی یه‌كه‌م به‌رێوه‌چوون، پلانێكی تۆكمه بۆ ساڵی 2018 دارێژراوه، كه‌له‌نێو
پێشنیاره پێشكه‌شكراوه‌كان خراونه‌ته‌روو.
یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه "
قۆناغه‌كانی نه‌خشه‌دانان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی
مهسهللـهوه خراوه‌ته‌روو".
ئه‌و پرۆژانه‌ش له‌كانونی یه‌كه‌می
2016 ـه‌وه جێبه‌جێكراوه‌و، سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌ش ئه‌نجامدانی سه‌ردانه بۆ لایه‌ن
و كه‌سایه‌تیه كاریگه‌رییه‌كانی ناوچه‌ی سنون و روبهیعهو زووماره، پاشان ئه‌نجامدانی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانه له‌و ناوچانه به‌به‌شداریی كردنی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌و
سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییه‌كانی هه‌ردوو
ڕه‌گه‌ز.
له‌و پرۆژه‌یه‌ش لێژنه‌ی ئاشتی بۆ هه‌ر
ناوچه‌یه‌ك له‌و ناوچانه دروستكراون، كه‌له‌رێگه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌دیهاتوون.
دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌كه دروستبوون، ئه‌ندامانی
ئه‌و لێژنانه به‌شداریی چه‌ندین راهێنان و مه‌شقیان كردووه، كهچۆنیهتی ده‌ستپێشخه‌ری
و نووسینه‌وه‌ی راپۆرت و جێبه‌جێكردنی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا.
له‌رۆژی دووهه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مهسهللـه
و رێكخراوی پاكس و لێژنه‌ی ئاشتی سنون و زوومارو روبه‌یعه سه‌رجه‌م چالاكییه ئه‌نجامدراوه‌كان
خرانه‌روو، كه‌له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی ئاشتی له‌دوو ساڵی رابردوو ئه‌نجامدراون.
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا
مرۆییه‌كان توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی دامه‌زراندیه‌وه، چه‌ندین چالاكیی جۆراجۆر له‌زۆربه‌ی
شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامداوه.
رۆڵی سهرهكییشی گێراوه، له‌ئاشته‌وایی
كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی تواناكان و مافه‌كانی مرۆڤ وئافره‌تان هه‌بووه‌و، به‌و
هۆیه‌وه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تێبینی
و بۆچوونه‌كانیان خسته‌روو، كه‌زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵایه‌تی
و دایالۆگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌وه
بوون.
جگه له‌وانه‌ش بابه‌تی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
و گواستراوه‌كان خاڵی بنه‌ڕه‌تی كۆبوونه‌وه‌كان بوون.
سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكییانه‌ش له‌لایه‌ن
گرووپی ئافره‌تان وگه‌نجان و پیاوانی ئایینی و كه‌سایه‌تیه‌كانی نێو لێژنه‌كانی
ئاشتیه‌وه جێبه‌جێكراون.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستكراوه
به‌جێبه‌جێكردنی پلانی نوێی ساڵی 2018 كه‌له‌لایه‌ن به‌شداربوونه‌وه خرایه‌روو و،
جگه له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی داهاتووی لێژنه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كرا.