مهسهللـه له‌دیبه‌گه یادی 8 مارس كرده‌وه
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان له‌كه‌مپی
دیبه‌گه یه‌ك، مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، كۆمه‌ڵێك چالاكیی
جۆراجۆر بۆ ئافره‌تانی نێو كه‌مپه‌كه ئه‌نجامده‌دات.
به‌و بۆنهوهیهش سه‌میره ته‌ها، به‌رپرسی
سه‌نته‌ری ئافره‌تانی كه‌مپی دیبه‌گه یه‌ك، ووتارێكی له‌باره‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان
له 8 مارس پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوون كرد‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئافره‌تان لهرۆژهدان
ده‌بێت سوور بوونی خۆیان بسه‌لمێنێت، له‌به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.
راشیگه‌یاند " له‌و چالاكییه چه‌ندین
كاری جۆراجۆری له‌خۆ گرتبوو، سه‌رووی 300 ئافره‌ت و كچی كه‌مپه‌كه به‌شدارییان
تێدا كردووه".
روونیشیكرده‌وه " چالاكییه‌كانیان
كه‌له‌نێو هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه له‌نێو كه‌مپی دیبه‌گه به‌رێوه‌چووه،
بریتی بووه له كردنه‌وه‌ی پێشانگای كاری"، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش ووتارێك له‌لایه‌ن
به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی كه‌مپه‌كه پێشكه‌ش كرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌زۆربه‌ی شار‌و
شاروچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان
چالاكیی به‌بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان ئه‌نجامداوه.
لهههولێرو سلێمانی دوو چالاكیی گه‌وره‌ی
ئه‌نجامداو، له‌نێو كه‌مپه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و یاده‌یان به‌رز راگرت.
سه‌میره ته‌ها گووتیشی "له‌نێوه‌ندی
چالاكییه‌كانی هه‌شتی مارس به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ژیان سیمینارێكیان له‌باره‌ی
ته‌ندروستی ئافره‌تان و، به‌شوودانی مناڵان و ناكامه‌كان و كاریگه‌رییه نهرینیهكانمان
كرد".
له‌نێو كه‌مپی دیبه‌گه‌ش ژماره‌یه‌ك
رێكخراو كه‌پێكهاتبوون له BCF، DTH، PAW و رێكخراوی قه‌ندیل به‌شداریی مه‌راسیمه‌كانیان
كرد.
له‌پێشانگای كاری ده‌ستی ئافره‌تانی
نێو كه‌مپه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك كاری ده‌ستڕه‌نگین نمایش كران، كه‌له‌لایه‌ن ئافره‌ته
ئاواره‌كانه‌وه دروست كرابوون.
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا
مرۆییه‌كان، یه‌كێكه له‌و رێكخراوانه كه‌رۆڵێكی كارای هه‌یه له‌بواری مافه‌كانی
ئافره‌ت و مرۆڤ و، ساڵانه‌ش چه‌ندین چالاكیی جۆراجۆر له‌و بواره ئه‌نجام ده‌دات.