بەشداری ڕێکخراوی المسله لە کۆبوونەوەى تايبەت به ناساندنی ڕێبەری ڕێنمایی تایبەت بە کارمەندانی پۆلیسی نەوجەوانان



بەشداری ڕێکخراوی المسله وەكو هاوبەشى هارتلاند ئەللاينسى نيو دەولەتى له کۆبوونەوەى تايبەت به ناساندنی ڕێبەری ڕێنمایی تایبەت بە کارمەندانی پۆلیسی نەوجەوانان  کە لەلایەن ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلایەنسی نێودەوڵەتیەوە ئامادەکرابوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی پاراستنی داھاتوو(چاکسازی دادوەری نەوجەوانان) ، بەرواری ۲۱ و ۲۲ ی ۱۱ ی۲٠۱۸ لە شاری سلێمانی و لە ھۆتێل گراند میلینیۆم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەشە جیا جیاکانی سەربە وەزارەت وە نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکانی ھەرێم وە ھەروەھا بەڕێوبەرانی پۆلیسی نەوجەوانان لە پارێزگاکانی دھۆک و سلێمانی و ھەولێر و نوێنەرانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ،شایەنی باسە لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ناوەڕۆکی ڕێبەرییەکە و گرنگی ئەم ڕێبەرییە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ نەوجەوان ،وە باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم جێ بە جێ کردنی کرا وە لە کۆتایدا بەچەند خاڵێک لە لایەن ئامادەبووانەوە باس لە چۆنیەتی جێ بەجێ کردن و میکانیزمەکانی جێ بەجێ کردنی ئەم ڕێبەرییە کرا لە شێوەی پێشنیار و ڕاسپاردەدا

Unable to open the PDF file.