رێکخراوی UNFPA سەردانى ناوەندەکانى مەسەللـە کرد



 

شاندێکى سەندوقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێبوون UNFPA ـى نێودەوڵەتى سەردانى سەردانەکانى ناوەندەکانى مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان لەشارى موسڵ دەکات.

لەو سەردانەى شاندەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر بۆ ناوەندەکانى گەڕەکی سووکەری ئەو شارە بووەو، لەلایەن تیمەکانى مەسەللـەوە پێشوازیان لێدەکرێت و گفتوگۆ لەسەر دوایین چالاکیەکان و ڕەوشى ئافرەتانى موسڵ دەکرێت.

بەشێکى دیکەى سەردانەکە تاوتوێ کردنى چالاکییەکانى ئەو سەنتەرانە بوون کە لەو شارە بەرێوەدەچێت لەرووى خزمەتگوزاری و خوول و راهێنانەکانى مەسەللـە بۆ ئافرەتان.

دواتر UNFPA راستەوخۆ دیداری لەگەڵ ژمارەیەک ئافرەتى بەشداربووی خوولەکانى مەسەللـە ساز کردو، لەنزیکەوە خزمەتگوزارییەکانى مەسەللـە لەو شارە تاوتوێ کرد.

رێکخراوە نێودەوڵەتیە لەسەردانەکەیدا گرنگی زیاتری بەچاوپێکەوتنى کچان و ئافرەتانى موسڵ داوە.

مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، یەکێکە لەو رێکخراوانەى لەدواى رزگار کردنى موسڵ، دەستبەجێ نووسینگەو چالاکییەکانى خۆى گەیاندۆتە ئەو شارەو، شەش ناوەندی فریاگوزاری لەسەنتەرى شارەکە کردەوە.

جگە لەوانەش لەسەرجەم کەمپەکان نووسینگەو چالاکی راستەوخۆى پێشکەش بەئاوارەو پەنابەرانى سنوورى عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە.

لەدواى تەواو بوونى سەردانەکەى UNFPA، کۆمەڵێک کاری دەستى ئافرەتانى موسڵ پێشکەش کراون.

 

Unable to open the PDF file.