ئۆزال هەڵمەتێکى هۆشیار کردنەوە لەساختەکاری ئەنجامدا



 

سەنتەرى ئافرەتانى ئۆزالی مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، سیمینارێکى هۆشیار کردنەوەى ئاوارەکان لەکاری ساختەکاری سازدا.

ئەو سیمینارە بەهاوبەشى لەگەڵ رێکخراوى ئاکتید بۆ 30 ئافرەتى ئاوارە لەنێو سەنتەرەکە رێکخرا.

ناوەڕۆکی سمینارەکە پەیوەست بوو بە چەند جۆرە فێڵ و ساختەکارییەکەوە کە لە ماوەی رابردوو بەرامبەر بە ئاوارەکان و خەڵکی دیکەش کراوە بەتایبەت لە کاتی سەفەر کردن یان بەناوی دۆزینەوەی هەلی کار یان دابەش کردنی خۆراک و هاوکاری دیکەوە.

پێشکەشکارانی سمینارەکە چەند جۆرێکی ساختەکاری و دەستخەڕۆکردنیان بۆ ئافرەتانی بەشداربووی سمینارەکە روون کردەوە، کە بەتایبەت یان زۆرجار لەلایەن پەیجێک یان ماڵپەڕێک یان هەر شێوەیەکی دیکە بانگەشەی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خەڵک دەکەن، بەڵام لە بەرامبەر ئەو کارەدا بڕە پارەیەک وەردەگرن.

لەکاتێکدا کارەکە ساختەیە و تەنیا فێڵ کردنە و هیچ بەرنامەیەکی لەو شێوەیە بوونی نییە.

هەروەها شێوەیەکی دیکەی دەستخەڕۆکردن کە دیسان بەناوی دابەش کردنی خۆراک یان دابین کردنی هەندێک پێویستی دیکە داوای پارە لە خەڵک و بەتایبەت ئاوارەکان دەکرێت، بەڵام هیچ راستییەکی تێدا نییە و تەنیا فێڵ کردنێکە.

پێشکەشکارانی سمینارەکە ئەوەیان روون کردەوە کە ئەو ساختەکارییانە چۆن دەناسرێنەوە، هەروەها داوایان کرد خەڵکەکە بە وریاییەوە هەڵسوکەوت لەبەرامبەر ئەو کارانەدا بکات بۆ ئەوەی دەستخەڕۆ نەکرێن.

Unable to open the PDF file.