بنەسڵاوە سیمینارێکى تەندروستى رێکخست



 

سەنتەرى ئافرەتانى بنەسڵاوەى مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، بەبەشداریی ژمارەیەک ئافرەتى ئاوارەی ناوچەکە، سیمینارێکى تەندروستى بۆ ئافرەتانى دوو گیان رێکخست.

بێخاڵ قادر، بەرپرسى سەنتەرى ئافرەتانى بنەسڵاوە ئاماژەى بەوەداوە " 22 ئافرەت بەشدارییان لەو سیمنیارە تەندروستیەکەیان کردووە، کەتایبەت بوون بەخۆپاراستنی ئافرەتی دوو گیان".

گووتیشى " دکتۆرە حەمدیە عەلى، پسپۆر لەنەخۆشییەکانى ئافرەتان و دووگیان وانەى بۆ بەشداربووان پێشکەش کرد".

گرنگترین تەوەرەکانیش بریتی بوون "پاراستنى کورپەلە لەزگی دایکی، سوورەى مانگانە، پەردەى کچێنى و پاراستنى دەروونى".

بەرپرسى سەنتەرى ئافرەتانى بنەسڵاوە جەختى لەوەشکردۆتەوە "بەشێکى دووهەمى سیمینارە تەندروستیەکە باس لەچارەسەر کردن و رێگا خۆپارێزییەکانى ئافرەتی دوو گیان کران".

لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، چەندین سەنتەرى خزمەتگوزاریی و پێشکەشکردنى هاریکارى هەیە، کەزیاتر تایبەتن بۆ ئافرەتانى ئاوارەو کەمدەرامەت.

تەنانەت لەنێو کەمپی ئاوارەو پەنابەرانیش سەنتەرى خزمەتگوزاریی تایبەتى هەیە.

 

Unable to open the PDF file.