مەسەللـە بەشداریی لەرۆژى گەلانى ڕەسەن کرد



بەبۆنەى رۆژى جیهانى گەلانى ڕەسەن و، بەچاودێری وەزارەتى رۆشنبیری و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، تۆڕی پێکهاتەکان لەکوردستان و بەهەماهەنگی و هاریکارى مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، لەچوارچێوەى پرۆژەى میزۆپۆتامیا سێکتەرى پێکهاتەکان بۆ یەکەمجار لەکوردستان لەو رۆژە فیستیڤاڵی پێکەوە ژیانى لەشاری سلێمانى رێکخست.

لەو چالاکییە چەندین تیپی مۆسیقایی و نمایشی جلوبەرگى ڕەسەنى پێکهاتەکان نمایشکران,

گرنگترین ئەو پێکهاتانەش بەشدارییان لەو فیستیڤاڵە کردووە بریتی بوون لە "شاریای ئێزدی، زەردەشتى، هونەرى تورکمانى، هونەری بەهائیی".

جگە لەپێکهاتەکان گروپی ئاوارەکانى مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان بەشدارییان کردووە.

مەسەللـە یەکێکە لەو ریکخراوانەى دەستێکى باڵای هەیە لەبوارى پاراستن و بەرگرى کردن لەمافی پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان و، توانیویەتى لەماوەى رابردوو چەندین چالاکی و سیمینار لەو بوارە رێکبخات.

لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى چەندین خەڵات و رێزلێنانى پێبەخشراوەو، لەچەندین کۆنفراسی نێودەوڵەتیش بەشداریی پێکراوە.

 

Unable to open the PDF file.