سیمینارێک لەبارەى پێکهاتە ئایینى و نەتەوەیی رێکخرا



 

مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، سیمینارێکى لەبارەى چۆنیەتى "نووسینى رۆژنامەوانى لەسەر پێکهاتەکان و بونیاتنانى ئاشتى" ئەنجامدا.

ئەو سیمینارەش بەهاوبەشى رێکخراوى (مەسارات)  بۆ پەرەپێدانى رۆشنبیری و راگەیاندنى عێراقی لەشارى هەولێر بەرێوەچوو.

سیمینارەکەش لەلایەن سەعد سەلوم، مامۆستاى زانکۆ و چالاکوانى بوارى پێکهاتەکان بەرێوەچوو، کەتایبەت بوون چۆنیەتى شیکردنەوەو خستنەرووى پرسى پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان لەنێو کۆمەڵگە کراوە.

گرنگترین بابەتى سیمینارەکەش تایبەت بەپرسى "پێوەرى سیمینار و هەڵبژاردەى خێڵەکی"، هاوکات بەشێکى دیکەی بابەتەکان لەسەر پێناسەى هەمەڕەنگی لەعێراق و هەرێمى کوردستان بوون.

سەعد سەلووم، لەمیانەى پێشکەش کردنى بابەتەکەى کۆمەڵێک زانیاریی لەسەر پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان پێشکەش کردو، کەلەرووى مێژووییەوە چۆن رووبەرووى توندوتیژی و راوەدونان لەعێراق بوونەوە.

سەلووم ئەوەشى گووت" زۆربەى پێکهاتەکان کەرووبەرووى توندوتیژی بوونەتەوە، تووشى بێئومێدی بوون بەرامبەر دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەیان و، زۆربەیان پەنایان بۆ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بردووە، تاوەکو مافەکانى خۆیان بەدەست بهێنن".

جەختى لەوەشکردەوە " ئەوان دەڵێن چۆن باسى ئاشتەوایی بکرێت، کەدادوەریی لەئارادا نەبێت و، یەک تومەتباریش دەستگیر نەکرابێت".

لەبەشى دووهەمى سیمنیارەکەى سەلووم، باس لەمێژووى جینۆساید کردنى پێکهاتەکان کران، بەتایبەت ئێزدییەکان، و ئازاردانى پێکهاتەکانى دیکە بەتایبەت سابیئە مەندائییەکان، کاکەییەکان و کەمینە ئایینەکانى دیکە.

هەروەها بەشێک لەنوێنەرانى پێکهاتەکان وەک شەبەک، سابیئەو، کاکەییەکان کۆمەڵێک زانیارییان لەبارەى ئایینەکانى خۆیان بەئامادەبوان پێشکەش کرد.

مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، یەکێکە لەو رێکخراوانەیە کەتوانیویەتى پرۆژەى فراوان و هەمەجۆر لەبوارى پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان لەسنوورى عێراق و هەرێمى کوردستان پێشکەش بکات.

جگە لەوانەش یەکێکە لەدەستەى دامەزرێنەرانى پرۆژەى میزۆپۆتامیا بۆ پێکهاتەکان و، کۆڕبەندی کۆمەڵایەتى کوردستان، کەسەرەتاى ئەمساڵ بەشێوەیەکى فەرمیی لەشارى هەولێر دامەزرا.

ئەو چالاکییەى مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، بەشێک لەزنجیرە چالاکییەک لەبوارى پێکهاتەکان کەبەنیازە گەورەترین فیستڤاڵ لەبوارى رۆژى جیهانی پێکهاتە ڕەسەکان لەشاری سلێمانی رێکبخات.

Unable to open the PDF file.