کەورگۆسک هەڵمەتێکى هۆشیاریی رێکدەخات



 

سەنتەرى نێرگزی کەورگۆسک سەر بە مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان بەبەشداریی ژمارەیەک ئافرەتى نێو کەمپەکە وانەیەک لەبارەى بەشوودانى پێشوەختەى کچان ساز دەکات.

یادگار سەمیر قاسم، بەرپرسى سەنتەرى نێرگزی کەمپی کەورگۆسک رایگەیاند " ئامانجی پێشکەش کردنى ئەو وانەیە، هۆشیار کردنەوەى ئافرەتانەیە لەو بابەتە".

روونیشیکردەوە " ئەوانەى بەشدارییان کردووە ژمارەیان 20 کەس دەبێت کەتەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 50 ساڵی دەبێت".

یادگار سەمیر گووتیشى " وانەکان لەلایەن پزیشکى ئافرەتانى رێکخراوى ژیان پێشکەش کراوە".

مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، یەکێکە لەو رێکخراوانەى لەزۆربەى کەمپی ئاوارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان سەنتەرى خزمەتگوزاریی خۆڕایی هەیەو، لەو رێگەیەوە کارى پەرەپێدان و هەڵمەتى هۆشیاریی ئەنجامدەدات.

بەرپرسەکەى سەنتەرى کەورگۆسک، جەختى لەوەشکردۆتەوە " بەشوودانى پێشوەختە کاریگەرى نەرێنى لەسەر کۆمەڵگەی بەشێوەى گشتى و کچان بەشێوەیەکى تایبەتى هەیە".

لەو وانەیە تیشکى زیاتر خراوەتە سەر مەترسییە تەندروستى کچان و ئافرەتانى دوو گیان بووە.

لەماوەى رابردوو، مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان هەڵمەتى فراوانى کردووە بۆبەرەنگاربوونەوەى بەشوودانى پێشوەختەى کچان ئەنجامداوە.

تەنانەت یەکێکە لەئەندامانى دەستپێشخەرى هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژى خێزان و ئافرەتان، کەلەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە ساڵانە رێکدەخرێت.

 

Unable to open the PDF file.