پانێڵێک لەسەر پێکهاتەکان لەسلێمانى بەرێوەچوون



مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان لەچوارچێوەى پرۆژەى میزۆپۆتامیا لەشارى سلێمانى پانێڵێکی لەبارەى پێکەوە ژیانى ئایینى و رۆڵى حکومەت رێکخست.

ئەو پانێڵە کەبەهەماهەنگی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتى کوردستان بەرێوەچوون، چەندین کەسایەتى فەرمیی و رێکخراوەیی بەشدارییان تێدا کرد.

ئەحمەد کاوانی، رێکخەرى پرۆژەکانى مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان لەنێو پرۆژەکانى میزۆپۆتامیا ئاماژەى بەوەداوە " پانێڵەکە بەناونیشانى (ئاستی پێکەوەژیانی ئاین و پێکھاتەکانی کوردستان و رۆلی حکومەت لەم بوارەدا )، بووە".

روونیشیکردەوە پێش دەستپێکی پانێڵکە کۆمەڵێک پرۆژەى مەسەللـە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان خرانەروو، کەتێدا خزمەتى بەپێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان و گەنجان کردووە.

مەسەللـە یەکێکە لەو رێکخراوانەى کەچالاکییەکى کارای لەبوارى رێکخراوەیی هەیەو، توانیویەتى لەماوەى 12 ساڵى دروستبوونەوە چەندین خەڵاتى نێودەوڵەتى و ناوخۆیی بەدەست بهێنێت، لەرووی بەشداریی کردنیشی لەکۆنفراسە نێودەوڵەتیەکاندا جێی دەستى دیار بووە.

کاوانى گووتیشى " مەسەللـە گرنییەکى تەواوی بە پێکھاتەوە وئاینەجیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان کردوە".

لەچوارچێوەى پانێڵەکەشدا  ھەڤاڵ ئەبو بەکر، پارێزگاری سلێمانی چەختی لەسەر پێکەوە ژیان و یەکتر قبول کردن کردەوە.

راشیگەیاند" ئێستا لە وڵاتی ئێمە بەریەک کەوتن یان ململانێ نێوان ئاینەکان نەبووە، بەڵکو یەکتر تەواو کردن هەبووە".

گووتیشى " ھەر ئەمەشە ئێمەی بە بەھێزی ھێشتۆتەوە".

پارێزگاری سلێمانى جەختى لەوە کردەوە "ئەرکمانە مافی ھاوڵاتی بوون بچەسپێت بەوە ھەموو ئاین و پێکھاتەکان چێگایان دەبێتەوە".

هاوکات سوپاسی مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکانیشى کردووە، بەرامبەر ئەو ئەرکەى ئەنجامیداوە بۆ لێکنزیکبوونەوەى پێکهاتەو ئایینەکان کردووە.

دواتر پانێلەکە لەلایەن نوێنەرانی ( کریستان و موسڵمان و زەردەشتی و ئێزیدی و کاکەیی و نوێنەری حکومەتی ھەرێم دەستی پێکرد بە گفتوگۆی میوانان پانێلەکە دەوڵەمەند کران.

 

Unable to open the PDF file.