ئاشتى کۆمەڵێک چالاکیی جۆراجۆرى ئەنجامداوە



 

سەنتەرى ئاشتى، مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان بەبۆنەى رۆژى جیهانى ئافرەتان کۆمەڵێک چالاکیی جۆراجۆر ئەنجامدەدەن.

سەرەتاى ئەو چالاکییانەش کردنەوەی پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتان بوون، کەلەماوەى رابردوو بەشداریی خوولەکانى مەسەللـەیان کردبوو.

ژیلا رەشید، بەرپرسى سەنتەرى ئاشتى ئاماژەى بەوەشداوە " بەبەشداریی 60 کەس، لەنێویاندا جێگری پارێزگارو سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگای هەولێرو، چەندین رێکخراوى نێودەوڵەتى و، بەرێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندژی پێشانگاکەیان کردەوە".

روونیشیکردەوە " هەر بەو بۆنەوەیەش سیمینارێکیان لەنێو سەنتەرەکەیان بۆ ژمارەیەک ئافرەت کردەوە،.

ئەو سیمینارەش تایبەت بوو بەهۆکارەکان و، زانیارییەکانى توندوتیژی خێزانى کەتێدا مافى ژنى تێدا دەستەبەر کرابوون.

مەسەللـە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، بەبۆنەى رۆژى 8 مارس لەزۆربەى سەنتەرەکانى خۆى یادی ئەو رۆژەى بەرز راگرت و، چەندین چالاکیی جۆراجۆری لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق ئەنجامداوە.

لەماوەى کارکردنیشیدا مەسەللـە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و ناوخۆیی چەندین خەڵاتى رێزلێنانى بەدەستهێناوە.

 

Unable to open the PDF file.