موسڵ له‌ 8 مارس ماراسۆنێك بۆ ئافره‌تان رێكده‌خات



 

سه‌نته‌ره‌كانی ئافره‌تانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌شاری موسڵ، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك چالاكیی جۆراجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن.

سه‌ره‌تای چالاكییه‌كانیش به‌چالاكیی وه‌رزشی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت و كچانی شاره‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.

عه‌لی ره‌سام، رێكخه‌ری سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساحه‌ی، مه‌سه‌للـه‌ له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند " له‌و چالاكییه‌ 300 ئافره‌ت وكچانی به‌شداربووی شه‌ش سه‌نته‌ره‌كانیان له‌موسڵ به‌شدارییان له‌چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كه‌یان كردووه‌.

ئه‌و چالاكییه‌ش بریتی بوو له‌ئه‌نجامدانی مارسۆن له‌نزیك پردی كۆنی شاره‌كه‌ بۆ یاریگای داخراوی شه‌قامی غابات.

دواتر بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ سرودی نیشتیمانی عێراقی پێشكه‌ش كرا.

 هه‌ر شه‌ش سه‌نته‌ره‌كانی مه‌سه‌للـه‌ له‌موسڵ، به‌شداریی پێشبڕكێی تۆپی ده‌ستیان كردو، دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ بوو كه‌ سه‌نته‌ری قاهیره‌و عه‌ره‌بی پێكه‌وه‌ بوون و، دواتر زهور و موسه‌ننا پێكه‌وه‌.

به‌ڵام تیمه‌كانی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی سوكه‌رو نور، یاریی په‌ت په‌تێنیان كرد.

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ش خه‌ڵات و جام به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تیمه‌ به‌شداربووه‌كاندا دابه‌شكران و، وه‌ك رێزێكی بۆ ئه‌و ماندوبوونه‌ی ئه‌نجامیانداوه‌.

سه‌نته‌ره‌كانی مه‌سه‌للـه‌ له‌موسڵ، له‌ماوه‌ی رابردوو توانیویانه‌ له‌سه‌رووی چاوه‌ڕوانییه‌كانه‌وه‌ چالاكیی جۆراجۆر بۆ پاڵپشتی كردنی ئافره‌تان و كچان ئه‌نجامبده‌ن.

هاوكات، چالاكیی جۆراجۆریش له‌بواره‌ی توانسازی ئافره‌تان له‌و شاره‌ ئه‌نجامداوه‌و به‌رده‌وامیشه‌ له‌كاره‌كانیان.

له‌پاڵ موسڵ، مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین چالاكیی جۆراجۆر به‌بۆنه‌ی 8 مارس، له‌رۆژی جیهانی ئافره‌تان ئه‌نجامدا، به‌تایبه‌ت له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌رانی هه‌رێم.

Unable to open the PDF file.