كه‌ورگۆسك یادی 8 مارس ده‌كاته‌وه‌



 

له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی 8 مارس، كه‌رۆژی جیهانی ئافره‌تان‌، سه‌نته‌ری ئافره‌تانی نێرگزی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌كه‌مپی كه‌ورگۆسك، كۆمه‌ڵێك چالاكیی جۆراجۆر بۆ دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ ئه‌نجامدا.

یادگار سه‌میر قاسم، به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی نێرگز له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیان رایگه‌یاند " بانگهێشتكردنه‌كه‌ كراوه‌ بووه‌و، بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووان بووه‌و تایبه‌تمه‌ند نه‌بوو به‌چنێكی كۆمه‌ڵگه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌و بۆنه‌وه‌یه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئه‌نته‌رسوس، كۆمه‌ڵێكی چالاكیی جۆراجۆر وه‌ك پێشكه‌شكردنی شانۆیه‌ك، هه‌ڵپه‌ركێ، گۆرانی و شیعرو چه‌ندین پێشبڕكێی دیكه‌ كران.

به‌شێكی دیكه‌ی چالاكییه‌كان بریتی بوون له‌كردنه‌وه‌یه‌كی پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌خووله‌كانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌شدارییان كردبوون.

دواتر رێكخراوی TDH له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی وانه‌یه‌ك له‌باره‌ی مافی ئافره‌تان و به‌شوودانی ناكامه‌كان، بۆ 30 ئافره‌ت پێشكه‌ش كرد.

ئه‌مه‌ش مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌سه‌رجه‌م شارو شاروچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه‌ چالاكیی ئه‌نجامداوه‌و، توانیویه‌تی پێگه‌ی له‌و چالاكییانه‌ش دیار بێت.

هه‌ر له‌و چالاكییه‌ به‌بۆنه‌ی 8 مارس، سه‌نته‌ری ئافره‌تانی نێرگزی مه‌سه‌للـه‌ 48 ئافره‌تی نێو كه‌مپی كه‌ورگۆسك خه‌ڵاتكرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نجامیانداوه‌.

Unable to open the PDF file.