مه‌سه‌للـه‌ له‌سلێمانی 8 مارس به‌رز راده‌گرێت



 

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان، مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌شارو شاروچكه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵێك چالاكیی جۆراجۆر به‌و بۆنه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامدا.

له‌و چالاكییانه‌ی به‌بۆنه‌ی رۆژی 8 مارس، له‌شاری سلێمانی چادرگه‌یه‌كی كراوه‌، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت و چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌پاركی هه‌واری شار كرده‌وه‌.

ژالیان كه‌ریم، رێكخه‌ری پرۆژه‌كانی مه‌سه‌للـه‌ له‌نێو پرۆژه‌ی گه‌نجانی میزۆپۆتامیا بۆ پرسی ئافره‌تان، به‌و بۆنه‌وه‌یه‌ كورته‌ باسێكی له‌سه‌ر پرۆژه‌كانیان و چالاكیه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان بۆ ئاماده‌بووان باسكرد.

به‌شێكی ئه‌و چالاكییه‌ وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ كرابوون، كردنه‌وه‌ی " پێشانگایه‌كی كتێب بووه‌، بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ نووسه‌رانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان چاپكرابوون"، زۆربه‌یان له‌وێ به‌رهه‌مه‌كانیان خسته‌ به‌رده‌م مێوانان.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، توانیویه‌تی له‌یه‌ك كاتدا له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێم چالاكیی ئه‌نجامبدات و، یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ش داكۆكییه‌كی سه‌رسه‌ختی له‌مافی ئافره‌تان كردووه‌.

چه‌ندین نووسینگه‌و سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌ئافره‌تانیشی له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌كان هه‌یه‌، كه‌به‌رده‌وام راهێنان و، راوێژو هاریكاریی پێشكه‌ش به‌و ئافره‌تانه‌ی پێویستیان پێی هه‌یه‌ ده‌كات.

ژالیان كه‌ریم، باسی له‌وه‌ش كرد " به‌شێكی دیكه‌ی چالاكییه‌كانیان بریتی بووه‌ له‌پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی خانمانی گه‌رمیان و سلێمانی و له‌وێ، نمایشیان كردبوو".

جگه‌ له‌و پێشانگایه‌ش پێشانگایه‌كی وێنه‌كێشان بۆ هونه‌رمه‌نده‌ ئافره‌ته‌كان كرایه‌وه‌و، دواتر سه‌رجه‌م ئافره‌ته‌كان له‌ نێو پاركی هه‌وار شار ده‌ستیان به‌چالاكیی پاسكیل سوار كرد.

هه‌ر له‌چالاكییه‌كانی هه‌شتی مارس، هه‌ڵمه‌تی چاندنی نه‌مام ده‌ستی پێكرد.

له‌كۆتایی چالاكییه‌كانیش ئه‌نجومه‌نی به‌رێوبردنی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چالاكوانی بواری ئافره‌تان به‌خشی .

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ كه‌رۆڵێكی كارای هه‌یه‌ له‌بواری مافه‌كانی ئافره‌ت و مرۆڤ و، ساڵانه‌ش چه‌ندین چالاكیی جۆراجۆر له‌و بواره‌ ئه‌نجام ده‌دات.

Unable to open the PDF file.