پانێلێك تایبه‌ت به‌پێگه‌ی ئافره‌ت به‌رێوه‌چوون



 

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان پانێلێكی كراوه‌ تایبه‌ت به‌پرسی (یه‌كسانی و به‌شداریی سیاسی ئافره‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان)، رێكخست.

له‌و پانێله‌ كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی كۆلێژی یاساو رامیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و، رێكخراوی هه‌نگاوی نوێ له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چووه‌، تایبه‌ت بووه‌ به‌پێگه‌ی ئافره‌تان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌و پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم.

پانێله‌كه‌ له‌لایه‌ن هودا زه‌نگه‌نه‌، شاره‌زای بواری یه‌كسانی جێنده‌ری، ئاری ره‌فیق، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان و، سۆلاڤ كاكه‌یی و، نه‌جیبه‌ ئیبراهیم مامۆستایانی زانكۆ به‌رێوه‌چوون.

ئه‌و پانێله‌ له‌كاتێكدا به‌رێوه‌چوون، رۆژی پێشتر مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، پانێلێكی له‌باره‌ی دیداری پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر به‌به‌شداریی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان ئه‌نجامدابوون.

ژالیار كه‌ریم، رێكخه‌ری پرۆژه‌كانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی گه‌نجانی میزۆپۆتامیا رایگه‌یاند " ئامانجی ئه‌و پانێله‌ هۆشيارکردنەوەی گەنجان و قوتابيانه‌ بە مافە کۆمەڵايەتی و سياسيەکانی ئافرەتان".

به‌پێی یاسای عێراقی و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، رێژه‌ی ئافره‌تان له‌نێو په‌رله‌ماندا رێژه‌ی سه‌دا 25 كه‌متر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكه‌ بۆ پاراستنی پێگه‌ی ئافره‌تانه‌ له‌نێو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانی مرۆییه‌كان، له‌ماوه‌ی 12 ساڵی كاركردنیدا، هاوبه‌شێكی كارا بووه‌ له‌پێشخستنی دۆزی ئافره‌تان و، به‌هێزكردنی پێگه‌یان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.

ساڵانه‌ش وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی به‌شداریی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به‌ئافره‌تان ده‌كات و، چه‌ندین كه‌مپین و پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ ئه‌نجامده‌دات.

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌مساڵ له‌رۆژی 8 مارسدا، گه‌وره‌ترین چالاكیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامبدات.

 

Unable to open the PDF file.