تیمه‌كانی مۆسڵ سه‌به‌ته‌ی خۆراك دابه‌ش ده‌كه‌ن



 

تیمه‌كانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی خێرخوازی هه‌ڵمه‌تێكی دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خێزانی شاری موسڵ دابه‌ش ده‌كات .

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش كه‌ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند به‌هاوكاری رێكخراوی به‌هاناوه‌ چوونی ئیسلامیی بووه‌، كه‌له‌رێگه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی مه‌سه‌للـه‌ له‌و شاره‌ دابه‌شكراوه‌، كه‌زۆربه‌ی له‌لای چه‌پی موسڵ بوون.

ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌سوودمه‌ند بوون له‌هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی خۆراك بریتی بوون له‌ " بێوه‌ژنان، بێ سه‌رپه‌رشتاران، خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌تیه‌كان و، كه‌مده‌رامه‌ته‌كان".

زۆربه‌شیان له‌ڕه‌گه‌زی مێ بوون و، له‌ماوه‌ی رابردوو به‌شدارییان له‌خووله‌كانی راهێنانی پیشه‌یی سه‌نته‌ره‌كانی موسڵی مه‌سه‌للـه‌ كردبوو.

كۆی گشتی خێزانه‌كانیش كه‌سوودمه‌ند بوون له‌دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك ژماره‌یان ده‌گه‌یشته‌ 664 خێزان، كه‌له‌رێگه‌ی شه‌ش ناوه‌ندی دابه‌شكردنه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

سه‌به‌ته‌كه‌ش بریتی بوون له‌ " 10 كیلۆ برنج، 10 كیلۆ شه‌كر، 850 كغ ئاوی ته‌ماته‌، 2 كیسه‌ چای، 5 كیلۆ نیسك، سێ كیلۆ نۆك و  فاسۆڵیا، پێنج لیتر رۆنی چێشت، 350 غرام خوێ، 400 گرام گۆشتی له‌قووتو كراو، یه‌ك كیلۆ مه‌عكه‌رۆنه‌".

بڕیاریش دراوه‌ له‌ماوه‌كانی داهاتوو، ناوه‌نده‌كانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كانی فراوانتر بكاته‌وه‌و، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌ بگرێته‌وه‌.

مه‌سه‌للـه‌ یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ دوای رزگار كردنی موسڵ، له‌پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی رێكخراوه‌كان بووه‌ كه‌ناوه‌ندی كاركردنی له‌و شاره‌ كردۆته‌وه‌و، ده‌ستی به‌پێشكه‌شكردنی هاریكاری و خزمه‌تگوزارییه‌ مرۆییه‌كان كردووه‌.

جگه‌ له‌ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ش له‌زۆربه‌ی كه‌مپه‌كان نووسینگه‌و سه‌نته‌ری راهێنان و راوێژكاریی هه‌یه‌.

به‌و هۆیه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

Unable to open the PDF file.