كه‌ورگۆسك پرسی زوو به‌شوودان تاوتوێ ده‌كات



 

سه‌نته‌ری ئافره‌تانی نێرگزی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌كه‌مپی كه‌ورگۆسك به‌رنامه‌یه‌كی وانه‌گوتنه‌وه‌ له‌باره‌ی " به‌شوودانی ناكامه‌كان" پێشكه‌ش به‌ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی به‌شداربوو ده‌كات.

یادگار سه‌میر قاسم، به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی نێرگزی ئه‌و كه‌مپه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ " 18 ئافره‌ت به‌شداریی وانه‌گوتنه‌وه‌كه‌یان كردووه‌و، ئامانجی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش هۆشیار كردنه‌وه‌ی ئافره‌تان بووه‌ له‌باره‌ی به‌زوو به‌شوودان بوون".

ئاشكراشی كردووه‌ " ته‌مه‌نی به‌شداربووان له‌نێوان 25 بۆ 50 ساڵی ده‌بوون و، ئه‌و وانه‌یه‌ش به‌هاوبه‌شی رێكخراوی TDH به‌رێوه‌چووه‌.

به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی نێرگز گووتیشی " باسی له‌كاریگه‌رییه‌ نه‌رینیه‌كانی به‌زوو شوودانی كچان و، كچانی ناكامه‌كانی به‌تایبه‌تی كراوه‌".

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌ماوه‌ی 12 ساڵی كاركردنیدا، شوێن په‌نجه‌ی له‌زۆربه‌ی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كاندا هه‌یه‌و، توانیویه‌تی چه‌ندین خوول و راهێنان پێشكه‌ش ئاواره‌كانی نێو كه‌مپه‌كان بكات.

له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌و، شوێن پێگه‌ی مه‌سه‌للـه‌ش له‌نێو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دیاره‌.

Unable to open the PDF file.