تیمه‌كانی مه‌سه‌للـه‌ له‌موسڵ هه‌ڵمه‌تێكی خۆبه‌خشانه‌ ئه‌نجامداوه‌



 

تیمه‌كانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌شاری موسڵ به‌شداریی له‌هه‌ڵمه‌تێكی خۆبه‌خشانه‌ بۆ رێگری نه‌كردن له‌كچان درێژه‌ به‌خوێندنه‌كانیان بده‌ن.

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كه‌تیمه‌كانی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی گه‌ڕه‌كی موسه‌ننای ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامیداوه‌، كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌نته‌ره‌كه‌ له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و شاره‌ گه‌ڕاون.

به‌شێك له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ناساندنی سه‌نته‌ره‌كه‌و، سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌تی ، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و خوولانه‌ی بۆ دانیشتووانی گه‌ڕه‌ك به‌گشتی و ئافره‌تان به‌تایبه‌ت كورته‌ باسێكیان پێشكه‌ش كرد.

خۆبه‌خشانی مه‌سه‌للـه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌ " زۆربه‌ی كچانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداری خوێندن و قوتابخانه‌ بوونه‌و، له‌ماڵه‌وه‌ دانیشتوون".

ئاشكراشیان كردووه‌ " زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ له‌ته‌مه‌نی بچووكی قۆتابخانه‌ن".

هۆكاری جێهێشتنی خوێندن به‌گووته‌ی توێژه‌رانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ چه‌ندین هۆ ده‌گه‌رێنه‌وه، گرنگترینیان " باری قورسی ئابووری خێزانه‌كان"، له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه‌شه‌وه‌ " كلتوورو دابونه‌رێتی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌یه‌ كه‌رێگری له‌درێژه‌دان به‌خوێندنی كچان ده‌ده‌ن".

به‌و هۆیه‌وه‌ش تیمه‌كانی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی موسه‌ننا كه‌مپینێكیان به‌ناونیشانی " كچه‌كانتان فێر بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ خێزانێك فێر ده‌كه‌ی"، ده‌ستپێكرد‌.

ئه‌و تیمه‌ له‌ناوچه‌ میللیه‌كانی وه‌ك گووندی " ره‌حمانیه‌، گه‌ڕه‌كی جه‌زائیر"، كه‌زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و نزمترین ئاستی خوێندنی تێدایه‌ ده‌ست پێكردووه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ هه‌فته‌یه‌كی خایاندو، كۆمه‌ڵێك ئامانجیان دیاریی كرد بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌و به‌شداریی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌ش كۆمه‌ڵێك پۆسته‌ر به‌نێو گه‌ڕه‌كه‌ دیاریكراوه‌كان و كافێ و چایخانه‌كاندا دابه‌شكراوه‌، پۆسته‌ره‌كانیش كۆمه‌ڵێك ناونیشانی جیاوازی له‌خۆ گرتبوو.

له‌وانه‌ش " فێركردنی كچه‌كه‌ت واتا فێركردنی خێزانه‌"، مافی كچ له‌خوێندن هاوشێوه‌ی مافه‌یه‌تی له‌ژیان"، به‌شداربه‌ له‌فێركردنی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر فه‌راهه‌م بكات".

تیمه‌كانی مه‌سه‌للـه‌ له‌موسڵ، توانیویانه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌ردانی سه‌رووی 300 ماڵ بكه‌ن ، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش دیمانه‌و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ئه‌نجامبده‌ن.

جگه‌ له‌نێو ماڵان، سه‌ردانی قوتابخانه‌و ناوه‌ندی كچان كراوه‌و، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كچه‌كانیش راسته‌وخۆ قسه‌ كراوه‌، كه‌بێبه‌ش كراون له‌درێژه‌دان به‌خوێندن.

زۆربه‌یان جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ " دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌قۆتابخانه‌ به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ئابووری و داراییه‌كانیانه‌".

به‌شێكی دیكه‌یان به‌هۆی دابو نه‌رێتی هۆزه‌كانیانه‌وه‌ له‌خوێندن دووركه‌وتنه‌وه‌و، كۆتبه‌ندی دروشمی " كچمان نیه‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌ربچێت".

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، یه‌كه‌م رێكخراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، نووسینگه‌ی كاركردن و چالاكییه‌كانی له‌و شاره‌ كرده‌وه‌و، ئێستا چه‌ندین نووسینگه‌و سه‌نته‌ری له‌وێدا هه‌یه‌.

دوای 12 ساڵیش له‌كاركردنی توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكاته‌وه‌و، به‌و هۆیه‌وه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌ده‌ستهێناوه‌.

Unable to open the PDF file.