راهێنان به‌ئافره‌تی دووگیان ده‌كرێت



 

سه‌نته‌ری ئافره‌تانی باسرمه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، خوولێكی راهێنانی بۆ ئافره‌تانی دوو گیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌ كۆرپه‌كانیان رێكخست.

له‌و خووله‌ كه‌ 16 ئافره‌تی كه‌مپه‌كه‌ به‌شداریی تێدا كردووه‌، تایبه‌ت بوون به‌ " راهێنانی ئافره‌تانی دوو گیان و رێنمایی كردنیان له‌وه‌ی چۆن بتوانن منداڵه‌كانیان بشۆن و، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ته‌ندروستی خۆی نه‌بێت".

نه‌سرین فه‌هد مه‌حمه‌د، به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی باسرمه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان رایگه‌یاند " خووله‌كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی ژیان رێكخراوه‌و، وانه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تازه‌ شوویان كردووه‌و، ته‌مه‌نیان بچووكه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ " وانه‌كان زیاتر به‌شێوه‌ی كرداری بووه‌، له‌نێو سه‌نته‌ری باسرمه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ پرۆسه‌ی شوشتنی منداڵ ببینن".

نه‌سرین فه‌هد، باسی له‌وه‌شكردووه‌ " سه‌ره‌تای خووله‌كه‌ به‌شێوه‌ی تیوری بووه‌و، چۆن و چۆنی ئافره‌تانی دوو گیان ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌ ژیانی ئاسایی خۆی به‌سه‌ر بات، پاشان كه‌شو هه‌وای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ ئافره‌تان جێبه‌جێ كراوه‌".

یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی به‌ئافره‌ته‌ به‌شداربووه‌كاندا دراون، ده‌بێت " ئافره‌ته‌كه‌ له‌رووی هزری و جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئاماده‌یی تێدا بێت، بۆ شوشتنی كۆرپه‌كه‌ی".

هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌و پرۆسه‌یه‌ رووبدات، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵه‌كان ده‌بێت.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌زۆربه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كان نووسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌، كه‌كاری هۆشیاریی و په‌ره‌پێدانی تواناكان پێشكه‌ش ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش راوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی  پێشكه‌ش به‌وانه‌ ده‌كات پێویستیان به‌هاریكاریی هه‌یه‌.

له‌ماوه‌ی رابردووش به‌هۆی كارایی له‌چالاكییه‌كانی، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌.

  

Unable to open the PDF file.