كه‌ورگۆرسك وانه‌یه‌ك له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێشكه‌ش كرد



 

سه‌نته‌ری نێرگزی ئافره‌تانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌نێو كه‌مپی كه‌ورگۆسك، وانه‌یه‌كی هۆشیاریی له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی كه‌مپه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات.

له‌و خووله‌ی كه‌بۆ 18 ئافره‌تی نێو كه‌مپی كه‌ورگۆسك رێكخرابوون، تایبه‌ت بوون له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خۆپارێزی و پشكنینی وه‌رزی بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بكرێت.

یادگار سه‌میر قاسم، به‌رپرسی سه‌نته‌ری نێرگز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ " ئامانجی پێشكه‌ش كردنی ئه‌و وانه‌یه‌، بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌ له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تووشی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ " وانه‌كه‌ تایبه‌ت بوون به‌هۆشیاریی ئافره‌تان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێو 18 بۆ 50 ساڵی ده‌بێت".

یادگار سه‌میر قاسم گووتیشی " توانیومانه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ هۆشیار بكه‌ینه‌وه، كه‌ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ چۆنه‌و، كه‌ی و چۆن پشكنین بكه‌ن و، خۆیان لێی بپارێزن".

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌زۆربه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كان نووسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌، كه‌كاری هۆشیاریی و په‌ره‌پێدانی تواناكان پێشكه‌ش ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش راوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی  پێشكه‌ش به‌وانه‌ ده‌كات پێویستیان به‌هاریكاریی هه‌یه‌.

له‌ماوه‌ی رابردووش به‌هۆی كارایی له‌چالاكییه‌كانی، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌رپرسی سه‌نته‌ری نێرگزی ئافره‌تانی كه‌ورگۆسك، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ " له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر، زانیاریی ته‌واو له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێشكه‌ش به‌ئافره‌تان كراوه‌و، داواش له‌به‌شداربووه‌كان كراوه‌ به‌گرنگییه‌وه‌ بڕوانه‌ پشكنینه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌".

Unable to open the PDF file.