لێژنه‌كانی ئاشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان رێكخست



 

لێژنه‌كانی ئاشتی له‌سنوون و زوومار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆده‌بنه‌وه‌و، كۆمه‌ڵێك پرسی ئاشته‌وایی و خستنه‌رووی پرۆژه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ئه‌و دانیشتنانه‌ كه‌له‌ناوه‌ندی رۆشنبیری زانكۆیی زانكۆی دهۆك بوون، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حكومه‌ته‌ ناوخۆییه‌كانی سنوون و زوومار بووه.

له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دوو نوێنه‌ر به‌شدارییان كردبوون، له‌هه‌ردوو نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و كورد، له‌نێو سه‌رۆكی لێژنه‌ی راوێژكاری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش سێ نوێنه‌ر به‌شدارییان كرد.

له‌و نێوه‌نده‌ش به‌رێوه‌به‌ری شاروچكه‌ی زوومار، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زوومار، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاروچكه‌ی سنوون و، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاروچكه‌ی ره‌بیعه‌ و، 16 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی له‌زوومار، سنوون و، ره‌بیعه‌ به‌شدارییان كردووه‌.

هه‌ردوو رێكخراوی پاكس PAX و رێكخراوی DRL نوێنه‌رانی خۆیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاماده‌ بوون.

ئه‌و گفتوگۆیه‌ی رێكخرابوون، چاوه‌ڕوان ده‌كرا چوار نوێنه‌ری دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو شه‌ش نوێنه‌ری ئه‌و شاره‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شدارییان بكردبا، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر بكرابا.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ دیالۆگه‌  له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری نه‌ینه‌وا بووه‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام به‌شداریی دانیشتنه‌كان نه‌بوون.

گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆییه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی پارێزگای نه‌ینه‌وا بوون، كه‌له‌لایه‌ن شێخ موسا، به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی ئاشتی پێشكه‌ش كراوه‌.

دواتر نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واو، سه‌رۆكی لێژنه‌ی راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن ووته‌یه‌كی له‌باره‌ی شاره‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد.

دواتر لێژنه‌كانی ئاشتی له‌لایه‌ن سه‌فوان حه‌مود، نوێنه‌رانی لێژنه‌كانی ئاشتی تێروانینی لێژنه‌كه‌یان خسته‌روو و، پلان و پرۆژه‌ی جێبه‌جێكردنیشی باسكرد.

دواتر له‌و گفتوگۆ كراوه‌یه‌ پێشنیاره‌كان بۆ ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان له‌قۆناغی ئێستا خرایه‌روو، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو، ئه‌ركه‌كانی لێژنه‌كانی ئاشتی له‌و ناوچانه‌.

له‌و گفتوگۆییه‌ كراوه‌یه‌ كه‌تایبه‌ت بوون به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌شداربووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێكه‌وتن، سه‌ردانێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن و، په‌یامێكی ئاشته‌وایی بۆ لایه‌نه‌كان ڕه‌وانه‌ بكه‌ن، تاوه‌كو ده‌ست به‌دیالۆگ بكه‌ن.

Unable to open the PDF file.