مه‌سه‌للـه‌و پاكس و لێژنه‌ی ئاشتی كۆبوونه‌وه‌



 

هه‌ریه‌ك له‌مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و رێكخراوی PAX ـی هۆڵه‌ندی و، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاشتی سنون و زوممارو ره‌بیعه‌،به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌ هاوبه‌شه‌كانیان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامداوه‌.

هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌رۆژانی 22 و 23 كانونی یه‌كه‌م به‌رێوه‌چوون، پلانێكی تۆكمه‌ بۆ ساڵی 2018 دارێژراوه‌، كه‌له‌نێو پێشنیاره‌ پێشكه‌شكراوه‌كان خراونه‌ته‌روو.

یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌ " قۆناغه‌كانی نه‌خشه‌دانان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی مه‌سه‌للـه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو".

ئه‌و پرۆژانه‌ش له‌كانونی یه‌كه‌می 2016 ـه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌و، سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌ش ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌ بۆ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌ كاریگه‌رییه‌كانی ناوچه‌ی سنون و روبه‌یعه‌و زووماره‌، پاشان ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانه‌ له‌و ناوچانه‌ به‌به‌شداریی كردنی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییه‌كانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.

له‌و پرۆژه‌یه‌ش لێژنه‌ی ئاشتی بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌ دروستكراون، كه‌له‌رێگه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌دیهاتوون.

دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ دروستبوون، ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنانه‌ به‌شداریی چه‌ندین راهێنان و مه‌شقیان كردووه‌، كه‌چۆنیه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری و نووسینه‌وه‌ی راپۆرت و جێبه‌جێكردنی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا.

له‌رۆژی دووهه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سه‌للـه‌ و رێكخراوی پاكس و لێژنه‌ی ئاشتی سنون و زوومارو روبه‌یعه‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌ ئه‌نجامدراوه‌كان خرانه‌روو، كه‌له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی ئاشتی له‌دوو ساڵی رابردوو ئه‌نجامدراون.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی دامه‌زراندیه‌وه‌، چه‌ندین چالاكیی جۆراجۆر له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامداوه‌.

رۆڵی سه‌ره‌كییشی گێراوه‌، له‌ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی تواناكان و مافه‌كانی مرۆڤ وئافره‌تان هه‌بووه‌و، به‌و هۆیه‌وه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تێبینی و بۆچوونه‌كانیان خسته‌روو، كه‌زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵایه‌تی و دایالۆگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت  و كۆمه‌ڵگه‌وه‌ بوون.

جگه‌ له‌وانه‌ش بابه‌تی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و گواستراوه‌كان خاڵی بنه‌ڕه‌تی كۆبوونه‌وه‌كان بوون.

سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكییانه‌ش له‌لایه‌ن گرووپی ئافره‌تان وگه‌نجان و پیاوانی ئایینی و كه‌سایه‌تیه‌كانی نێو لێژنه‌كانی ئاشتیه‌وه‌ جێبه‌جێكراون.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستكراوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی پلانی نوێی ساڵی 2018 كه‌له‌لایه‌ن به‌شداربوونه‌وه‌ خرایه‌روو و، جگه‌ له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی داهاتووی لێژنه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ كرا.

 

Unable to open the PDF file.