راهێنان به‌ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر ده‌كرێن



 

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هاوبه‌شی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و، یه‌كێتی ئه‌ورۆپا خوولێكی راهێنان بۆ ژماره‌یه‌ك پارێزی شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

ئامانجی ئه‌و راهێنانه‌ دروستكردنی گرووپێكی پارێزه‌ری لێهاتووه‌ بۆ پرسی كه‌یسی نه‌وجه‌وانان و، به‌دواداچوونی مه‌یدانیش بكه‌ن بۆ ئه‌و پرسه‌.

حازم عوسمان شێروانی، پارێزه‌رو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو، ناوه‌رۆك و ئامانجی ئه‌و خووله‌ی بۆ ئاماده‌بووان باسكرد.

راشیگه‌یاند " خووله‌كه‌ 20 پارێزه‌ر به‌شداریی تێدا كردووه‌و، و راهێنانیان پێده‌كرێت له‌بواری چاكسازی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان".

هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ئه‌و پرسه‌ " كه‌به‌شێك له‌پارێزه‌ران شاره‌زای ته‌واویان نه‌بێت له‌و كه‌یسه‌و، بواره‌كه‌ش ژماره‌یه‌كی پارێزه‌ر ئاگادارییه‌تی".

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌بریتیه‌ له‌ پرۆژی پاراستنی داهاتوو: چاكسازی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان له‌عێراق، به‌هه‌مانگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی هارتلاند ئه‌نته‌رناشیوناڵ و یه‌كێتی ئه‌ورۆپا به‌رێوه‌ده‌چێت.

به‌گووته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان خووله‌كه‌ یه‌ك رۆژی تیورییه‌و، سێ مانگیش به‌شێوه‌ی مه‌یدانی پارێزه‌ره‌كان كار ده‌كه‌ن.

مه‌سه‌لـلـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو، چه‌ندین خوول و راهێنانی به‌توێژه جیاجاكانی كۆمه‌ڵگه‌ ساز كردووه‌.

به‌و هۆیه‌وه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌رامبه‌ر كاره‌كانی و چالاكییه‌ ئامانجكراوه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رۆژ  شێرزاد، پارێزه‌رو به‌شداربووی رێكخراوی مه‌سه‌للـه‌ شیكردنه‌وه‌ی ووردی له‌باره‌ی یاسای تایبه‌ت و ته‌مه‌نی تایبه‌ت به‌نه‌وجه‌وانان باسكردووه‌.

له‌و خووله‌ بابه‌تی " رۆڵی پارێزه‌رو سوود وه‌رگرتن له‌راپۆرته‌كانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌سێتی"یش كراوه‌، كه‌چۆن سوود له‌پرسی تاوانكاریی نه‌وجه‌وانان وه‌ربگیریێت و، بتوانرێت له‌كاتی دادگایی كردنی نه‌وجه‌وانان به‌كاری بهێنرێت.

پارێزه‌رانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه‌ " نه‌وجه‌وان، سیفه‌تی تومه‌تباری ناخرێته‌ پاڵ، چونكه‌ ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو نه‌كردووه‌".

كه‌له‌و نێو ئه‌و خووله‌دا جیاوازی ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانان له‌یاساكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دیاریی كراوه‌ كه‌له‌نێوان 9 بۆ 11 ساڵه‌، به‌واتایه‌كی دیكه‌ش له‌خوارووی 18 ساڵییه‌وه‌یه‌، كه‌ته‌مه‌نی یاساییه‌ له‌عێراق.

ته‌نانه‌ت باسی كه‌موكورتی و كێشه‌كانی كه‌یسی دادگایی كردنی نه‌وجه‌وانان كراوه‌، كه‌گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێنادرێت، هه‌ندێك جاریش پرۆسه‌ی دادگایی دواكه‌وتووه‌و، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌رۆژی تاوانه‌كه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و، پرۆسه‌كه‌ ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی گرتووه‌.

له‌به‌شی دووهه‌می خووله‌كه‌ حازم عوسمان شێروانی، باسێكی كورتی له‌باره‌ی ده‌ست به‌سه‌راگرتن و جۆره‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها جیاوازی له‌نێوان ده‌ستگیر كردن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌نێوان نه‌وجه‌وانان و گه‌وران خسته‌روو، به‌تایبه‌ت له‌پرسی بنكه‌كانی پۆلیس و شێوه‌ی گیراوانیان.

 

Unable to open the PDF file.