چالاكییه‌كانی باسرمه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌



 

سه‌نته‌ری ئافره‌تانی باسرمه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لێژنه‌ی ئافره‌تان و گه‌نجان كۆمه‌ڵێك چالاكی فراوانیان له‌نێو كه‌مپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌.

نه‌سرین فه‌هد، به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی باسرمه‌ رایگه‌یاند " ئامانجی چالاكییه‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌وه‌ی رێگه‌ به‌كچانی ئاواره‌كان بدرێت، خۆیان چالاكییه‌كه‌ هه‌ڵبژێرن و تێدا به‌شداریی بكه‌ن".

روونیشیكرده‌وه‌ " نزیكه‌ی 20 كچی نێو كه‌مپه‌كه‌ به‌شداریی چالاكییه‌كانیان كردووه‌و، هاوكات په‌یامێكیشیان بۆ گه‌وره‌كان ناردووه‌، به‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك مافی وه‌رزشكردنی هه‌یه‌".

جگه‌ له‌وانه‌ش هانی باوك و دایكیان دراوه‌، هاریكاریان بن له‌وه‌ی رێز له‌بۆچوون و ئاره‌زووه‌كانیان بگرن".

له‌نێو چالاكییه‌كانیش رێكخراوی ئه‌نته‌رسوس، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ماراسۆنێكه‌وه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان ئه‌نجامداوه‌.

دواتر یاریی راكێشانی په‌ت له‌نێو دوو گرووپی به‌شداربووی چالاكییه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

له‌نێو ركابه‌رییه‌كان كه‌له‌نێو گرووپی مه‌سه‌للـه‌و گرووپی ئه‌نته‌رسوس به‌رێوه‌چوو، گرووپی دووهه‌م توانیا سه‌ربكه‌ون.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ لێژنه‌ی ئافره‌تان و گه‌نجان و سه‌نته‌ری BCF خه‌ڵاته‌كان دابه‌شكران.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سه‌نته‌ری ئافره‌تانی باسرمه‌ به‌به‌شداریی 50 ئافره‌ت و پیاوان و كچانی كه‌مپه‌كه‌ به‌هه‌مانی رێكخراوی UPP وانه‌یه‌كی له‌باره‌ی توندوتیژیی و جۆره‌كانی و كاریگه‌رییه‌ ده‌روونیه‌كانی به‌سه‌ر كچان و قوربانیان پێشكه‌ش كرد.

ئه‌و وانه‌یه‌یه‌ش به‌شێكی تایبه‌ت بوون به‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و نیشانه‌كانی سه‌ر قوربانیان خسته‌روو.

نه‌سرین فه‌هد، ئه‌وه‌شی گووت " وانه‌كه‌ له‌هۆڵی سیدای تیریز له‌لایه‌ن توێژه‌رانی مه‌سه‌للـه‌و رێكخراوی UPP پێشكه‌ش كراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " ئه‌و وانیه‌ له‌نێو چالاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی 16 رۆژه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان بووه‌، كه‌مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ هاوبه‌شه‌كاندا ئه‌نجامیدابوون".

به‌رپرسه‌كه‌ی سه‌نته‌ری ئافره‌تانی باسرمه‌ ئاشكراشی كردووه‌ جگه‌ له‌مه‌سه‌للـه‌ رێكخراوه‌كانی ئه‌نته‌رسوس، TDH و باخچه‌ی مناڵان، رێكخراوی ژیان، كارگێری كه‌مپ و رێكخراوی دۆڵساش به‌شدارییان له‌و پرسه‌ كرد.

له‌كۆتایی وانه‌ وتنه‌وه‌كه‌ش كورته‌ فیلمێك له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كان و گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 

Unable to open the PDF file.