له‌عه‌ربه‌ت تاوتوێی پرسی مافی كه‌مینه‌كان ده‌كرێت



 

تیمه‌كانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، له‌شاروچكه‌ی عه‌ربه‌ت وۆرك شۆپێك له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان رێكده‌خه‌ن.

له‌و وۆركشۆپه‌، كه‌رێكخه‌رانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ جاری دووهه‌م سه‌ردانی ئه‌و شاروچكه‌یه‌ ده‌كه‌ن، پرسی " پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان"یان تاوتوێ كردووه‌.

سه‌ره‌تاش بابه‌تی یاسایی و پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی پاراستنی مافی ئه‌و پێكهاتانه‌ له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی ئه‌و وۆركشۆپه‌ گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كراوه‌.

دواتر و پاش وەرگرتنی پشويەک ئامادەبوان كه‌نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بوون له‌و شاره‌ به‌سه‌ر دوو گرووپ دابەشکران.

گروپی يەکەم، تایبه‌ت بوون به‌كێشه‌ یاساییه‌كانی كه‌مینه‌و ئاواره‌كان له‌كوردستان و خستنه‌رووی پێشنیاری چاره‌سه‌ر.

گرووپی دووهه‌میش، تایبه‌ت بوون بەو کەناڵانەی کە پێويستە بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی کێشە و قورسييەکانی کاروبار و ژيانی کەمينە و ئاوارەکان لە کوردستان.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان، كه‌بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت.

بڕیار بوون یه‌كه‌م فیستڤاڵی دامه‌زراندنی ئه‌و كوڕبه‌نده‌ له‌شاری كه‌لار بێت، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی گه‌رمیان و كه‌ركوك و رووكردنی ئاواره‌كان به‌و شاره‌، سازدانی ئه‌نجامدانی كوڕبه‌نده‌كه‌ بۆ هه‌ولێر گواسترایه‌وه‌.

كاروخ فازیل، رێكخه‌ری مه‌سه‌للـه‌ له‌نێو پرۆژه‌ی كوڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له‌باره‌ی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان، كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری خسته‌ به‌رده‌م نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی عه‌ربه‌ت.

بڕیاریشه‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌ بكێشێت و، پرسی ئافره‌تان و مافه‌كانیان له‌و شاره‌ بخرێنه‌ به‌رباس وگفتوگۆ.

Unable to open the PDF file.