مه‌سه‌للـه‌ له‌موسڵ گه‌وره‌ترین چالاكیی ئه‌نجامدا



 

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان، كه‌هه‌موو ساڵێك له‌ رۆژی 25 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی 16 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، چالاكییه‌كی فراوانی له‌شاری موسڵ ئه‌نجامدا.

له‌م ساڵدا، كه‌بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و شاره‌ له‌دوای رزگار كردنی له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، چالاكییه‌كی گه‌وره‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان به‌به‌شداریی چه‌ندین كه‌سایه‌تی باڵاو ئه‌كادیمی و چالاكوان به‌رێوه‌چوون.

له‌و چالاكییه‌ كه‌ناوه‌نده‌كانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌موسڵ رێكیانخستبوو، به‌پاڵپشتی سه‌ندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون UNFPA بووه‌.

چالاكییه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان به‌به‌شداریی 325 كه‌س له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بووه‌.

له‌نێو ئاماده‌بووانیش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، مامۆستایانی زانكۆ و میدیاكاران و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیب و پزیشك و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش بوون.

جگه‌ له‌وانه‌ش تیمی خۆبه‌خشانه‌ی مه‌سه‌للـه‌ به‌شدارییان كردو، باسیان له‌چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی خۆیان له‌نێو ئه‌و رێكخراوه‌دا كرد.

تیمه‌كانی مه‌سه‌للـه‌ له‌نێو ناوه‌نده‌كانیانی له‌موسڵ، پێشوازییان له‌مێوانان كردو، به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكیشدا پرۆیه‌كی پرتقاڵییان دابه‌ش كردووه‌، وه‌ك " پاڵپشتیه‌ك بۆ ئافره‌تان له‌و رۆژه‌دا".

مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌سرودی نیشتیمانی عێراق ده‌ستی پێكردو، دواتر خوولێك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدانی توندوتیژی ده‌ستی داعش بوون.

دواتر تیپی موسڵ گۆرانی (سڵاوت لێبێت عێراقی ئاشتی) پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كران.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ عه‌لی مه‌حمه‌د ره‌سام، رێكخه‌ری مه‌یدانی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو، تێدا باسی كارو چالاكییه‌كانیان له‌موسڵ كرد.

هه‌روه‌ها مسته‌فا حه‌مدانی، شیعرێكی له‌باره‌ی رۆڵی ئافره‌ت پێشكه‌ش كردو، پاشان ئه‌ویش فیلمێكی دیكۆمێنتاری كورت له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی ئافره‌تانی مه‌سه‌للـه‌ له‌موسڵ نمایش كران.

له‌و كاته‌ش باس له‌چیرۆكه‌كانی سه‌ركه‌وتنی به‌شداربووان و حاڵه‌ته‌كانی GBV ـیش كران.

بوشرا حه‌مدانی، شاعیری ناسراوی شاره‌كه‌ شیعرێكی به‌ناونیشانی ئافره‌ت پێشكه‌ش كردو، له‌دوای ئه‌ویشدا دیسان نور تائی، قه‌سیده‌یه‌كی له‌باره‌ی ژن پێشكه‌ش كرد.

له‌چالاكییه‌كه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان له‌لایه‌ن مامۆستانی زانكۆوه‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌باره‌ی "پێگه‌ی ئافره‌تی قوربانی توندوتیژییه‌كان" به‌رێوه‌چوون.

دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌به‌پێی " ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و یاسایی" ئافره‌تان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه‌و، هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنیشی كراون.

جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌پێگه‌ی ئافره‌ت له‌مێژوودا به‌تایبه‌ت له‌نیو به‌ڵگه‌نامه‌كانی (مه‌سه‌للـه‌ی حه‌مورابی)، پێگه‌ی دیاریكراوی هه‌بووه‌.

هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی عێراقیی، به‌ده‌ر نه‌بوون له‌گفتوگۆییه‌كان و، به‌شداریی به‌شداربووان له‌و پرۆسه‌یه‌.

له‌كۆتایی چالاكییه‌كه‌ش بڕوانامه‌ی به‌شداریی به‌سه‌ر تیپی مۆسیقاو وێنه‌كێشان و ئه‌ندامانی بازنه‌ی گفتوگۆییه‌كان و شاعیران دابه‌شكران.

دوایین چالاكییش له‌و رۆژه‌ پێشانگایه‌كی وێنه‌كێشان بوون، كه‌تایبه‌ت بوو به‌و توندوتیژییانه‌ی دژی ئافره‌تان ئه‌نجامدراون و، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی  مه‌سه‌للـه‌ تۆمار كرابوون.

 

Unable to open the PDF file.