مه‌سه‌للـه‌ له‌قوشته‌په‌ خوولێكی هۆشیاریی كرده‌وه‌



 

سه‌نته‌ری نێرگز له‌شاروچكه‌ی قوشته‌په‌، سه‌ر به‌ (مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان)، خولێكی تایبه‌ت به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ژماره‌یه‌ك به‌شداربووی كه‌مپه‌كه‌یان كرده‌وه‌.

له‌و خووله‌كه‌ تێدا گفتوگۆ و بابه‌تی چۆنیه‌تی " چاودێری كردنی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كراون"، هه‌روه‌ها پرسی ئاسته‌نگی و ئاڵۆزییه‌كانیان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان خرایه‌ به‌رباس.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ " هه‌ر حاڵه‌تێك له‌و حاڵاته‌نانه‌ی له‌نێو منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌یه‌، چۆن خێزانه‌كانیان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كاراو كارامه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".

ئه‌و خووله‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی TDH ئه‌نجامدراوه‌و، نزیكه‌ی 15 كه‌س تێدا به‌شدارییان كردووه‌و، سه‌رجه‌م لایه‌نی ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێ كرد.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ی ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌ له‌پێشكه‌شكردنی كاری راوێژكاریی و كاركردن له‌پێناو پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌.

جگه‌ له‌وانه‌ش چه‌ندین كاری راهێنان و ، خوولی به‌هێزكردن بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و عێراق پێشكه‌ش كردووه‌.

شانازییش به‌وه‌ ده‌كات، كه‌تاكه‌ رێكخراوێكه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆییدا، چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌رامبه‌ر كاره‌كانی پێشكه‌شكراوه‌.

مه‌سه‌للـه‌ خاوه‌نی ده‌یان سه‌نته‌رو بنكه‌یه‌ له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و، رۆژانه‌ له‌نزیكه‌وه‌ هه‌وڵی په‌ره‌پێدان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان ده‌دات.

له‌نێو سه‌نته‌ری نێرگزیشدا له‌پاڵ وانه‌ ووتنه‌وه‌ له‌باره‌ی ژیان و مامه‌ڵه‌ی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، پاڵپشتی خێزانی ئه‌و منداڵانه‌ش كردووه‌، كه‌راسته‌وخۆ به‌شداریی له‌خووله‌ تایبه‌تیه‌كانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازێكی تۆكمه‌و ته‌ندروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل منداڵه‌كانیان بكه‌ن.

هاوكات له‌و خووله‌ كچێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌شداریی له‌و خووله‌ی مه‌سه‌للـه‌ به‌شداریی كردو، تێدا باسی له‌ژیاننامه‌ی خۆی كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ " له‌رێگه‌ی مه‌سه‌للـه‌وه‌ توانیویه‌تی زاڵ بێت به‌سه‌ر ژیانی خۆیداو، پاڵپشتیه‌كی زۆریشی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌لایه‌ن ستافی مه‌سه‌للـه‌".

مه‌سه‌للـه‌ له‌پاڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خوول و راهێنان بۆ به‌شداربووانی نێو كه‌مپه‌كان ده‌كاته‌وه‌، یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ندامه‌ دامه‌زرێنه‌رانی چه‌ندین چالاكیی سه‌رتاسه‌ری وه‌ك " پاڵپشتی كردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵمه‌تی ناتوندوتیژی دژی به‌ئافره‌ت و، هه‌ڵمه‌تی ناتوندوتیژی"" چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.

Unable to open the PDF file.