باسرمه‌ خوولێكی هۆشیاریی بۆ كچان كرده‌وه‌



سه‌نته‌ری باسرمه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خوولێكی هۆشیاری بۆ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

له‌و خووله‌كه‌ كه‌به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كچان بووه‌، 30 كچ به‌شدارییان تێدا كردووه‌و، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگیان پێشكه‌ش كراوه‌.

نه‌سرین فه‌هد مه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری باسرمه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ " هۆشیاریی كردنه‌وه‌ی خێزان و كچان له‌بوونی رۆژێكی تایبه‌ت به‌كچان و، گرنگییه‌كی زیاتر به‌كچانیش بده‌ن".

راشیگه‌یاند " له‌و خووله‌ خێزانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی بزانێت مافی كچه‌كان و گرنگیی دانی له‌كۆمه‌ڵگه‌ چییه‌و، پێویسته‌ له‌منداڵیه‌وه‌ش رابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌و ماف و ئه‌ركانه‌".

ئه‌و چالاكییه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی ئه‌نته‌رسوس و رێكخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان به‌رێوه‌چووه‌.

سه‌ره‌تای چالاكییه‌كانیش به‌گه‌ڕانێك به‌نێو كه‌مپی باسرمه‌ بووه‌و، هه‌ر كچێكیش باڵۆنێكی به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌و، تێدا مافه‌كانی خۆی له‌و رۆژه‌ بۆ روونكراوه‌ته‌وه‌و، داواشیان لێكراوه‌ به‌شداریی پرۆسه‌ی سه‌ردانیه‌كان بكه‌ن.

دواتر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندییه‌كه‌ی باسرمه‌ كراوه‌و، به‌هاوكاری سه‌فین تاهیر مه‌حمه‌د، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی رێكخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرسی ماف و توندوتیژییه‌كان باسكراون.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، جگه‌ له‌باسرمه‌، له‌زۆربه‌ی بنكه‌و ناوه‌نده‌كانی خۆیدا به‌تایبه‌ت كه‌مپه‌كان، له‌و بۆنه‌یه‌ چه‌ندین چالاكیی جۆراجۆری ئه‌نجامداوه‌.

هاوكات یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ی رۆڵێكی كارای گێراوه‌ له‌هۆشیاریی و پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ بۆ په‌ره‌پێدانیت توانا ئافره‌تان و كچان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌شاره‌كانی خۆیان ئاواره‌ بوون.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ نه‌سرین فه‌هد، ووته‌یه‌كی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شكردووه‌و، تیشكی خستنه‌ ئه‌و رۆژه‌و جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ " چۆن كچان گرنگی به‌و رۆژه‌ جیهانیه‌ بده‌ن".

له‌ماوه‌ی رابردوو، مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 15 رێكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی رابه‌رایه‌تی كه‌مپنێك بۆ رێگری له‌به‌شوودانی به‌زۆری كچانی و منداڵان ده‌ستپێكردووه‌.

له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ندین خه‌ڵات پێشكه‌ش به‌مه‌سه‌للـه‌ كراوه‌و، توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی دروستبوونیه‌وه‌ جێی ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دیار بێت.

 

Unable to open the PDF file.