مه‌سه‌للـه‌ به‌شداریی خوولێكی وه‌زرشی كرد



 

له‌درێژه‌و كارو چالاكییه‌كانیان، ناوه‌ندی باسرمه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی دیكه‌ چالاكییه‌كانی وه‌رزشی بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كه‌ ساز ده‌كه‌ن.

ئه‌و چالاكییه‌ كه‌به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئه‌نته‌رسوس ئه‌نجامدراوه‌ 20 كچ به‌شداریی تێدا كردووه‌و، خوولێكی یانه‌ی باسكه‌یان بۆ پێكهێناون، تاوه‌كو په‌ره‌ به‌توانا وه‌رزشییه‌كانی خۆیان بده‌ن.

نه‌سرین فه‌هد، به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ناوه‌ندی باسرمه‌ی مه‌سه‌للـه‌ رایگه‌یاند "ئامانجی ئه‌و چالاكییه‌ دروستكردنی رووحێكی وه‌رزشییه‌ بۆ ئه‌و تیپانه‌و، هاوكات په‌ره‌ش به‌تۆاناو لێهاتوویی خۆیان بۆ ده‌رخستنی ئاره‌زووه‌كانیان بده‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ " جگه‌ له‌وانه‌ش، ئه‌و چالاكییه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی به‌سووده‌ به‌كچه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه‌ چوارچێوه‌یه‌كی گرنگتر".

نه‌سرین فه‌هد ئه‌وه‌شی گووت " هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و چالاكییه‌ بریتیه‌ له‌پێشكه‌شكردنی تیپێكی پێنج كچی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی مه‌سه‌للـه‌ له‌خوولی باسكه‌ یاریی بكه‌ن و له‌رێگه‌ی تیروپشكی ئه‌نترسوس دیاریی ده‌كرێن، و خووله‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن".

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌، سێ رۆژ له‌لایه‌ن راهێنه‌رێكی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌كچه‌ وه‌رزشوانه‌كان ده‌درێن، دواتر له‌یاریگه‌ی تایبه‌تدا خووله‌كه‌ ده‌ستی پێكرد".

هاوكات ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ش جلوبه‌رگی تایبه‌ت و كه‌رسته‌ی پێویستیان بۆ دابین ده‌كرێن.

له‌و خووله‌ كه‌تیپی مه‌سه‌للـه‌ به‌رامبه‌ر تیپه‌كه‌ی ئه‌نته‌رسوس یاریی كرد، توانی به‌ 18 خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سێ خاڵ له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بباته‌وه‌وخه‌ڵاتی كۆتایی ئه‌و خووله‌ش به‌ده‌ست بهێنێت.

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت، دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات و جامی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك دیاریی له‌لایه‌ن ئه‌نته‌رسوس پێشكه‌ش به‌تیپه‌كه‌ی مه‌سه‌للـه‌ بكرێن.

له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش باشترین یاریزانی نێو خووله‌كه‌ وه‌ك كاپتنی تیپ خه‌ڵات كراوه‌.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، له‌زۆربه‌ی كه‌مپ و ناوه‌نده‌كانی خۆیدا، چه‌ندین چالاكیی جۆراجۆرو پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی له‌بواری ئافره‌تان، مافه‌كانی مرۆڤ و، كاریی رێكخراوه‌یی ئه‌نجامداوه‌.

به‌یه‌كێك له‌چالاكترین رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داده‌نرێت له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی بردۆته‌وه‌.

Unable to open the PDF file.