مه‌سه‌للـه‌ كه‌مپینێك بۆ هۆشیاریی به‌شوودانی كچانی منداڵ راگه‌یاند



مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، به‌هاوكاری رێكخراوی UNFPA و UNICEF ـی نێوده‌وڵه‌تی وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌ (شوودانی كچانی منداڵ)  بۆ نوێنه‌رانی رێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و پرسه‌ له‌شاری هه‌ولێر رێكخست.

له‌و وۆرك شۆپه‌، كه‌15 رێكخراو به‌شدارییان كردووه‌، كه‌به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌كانی "به‌حركه‌، حه‌سه‌ن شام، چمه‌كۆر" كار ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دیانا كاكۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان رایگه‌یاند " ئه‌وان دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می كاره‌كانیان كه‌بریتی بوو له‌به‌دواداچوون بۆ پرسی به‌شوودانی منداڵان و ناكامه‌كان، ده‌ستیان به‌جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووهه‌م كردووه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ " هه‌نگاوی دووهه‌میان تاوتوێ كردنی ئه‌و پرسه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تایبه‌تمه‌ند به‌و پرسه‌".

له‌وۆرك شۆپه‌كه‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌رو بابه‌ت تایبه‌ت به‌پرۆسه‌ی به‌شوودانی كچانی هه‌رزه‌كارو ناكامه‌كان خرایه‌روو.

دیانا كاكۆ ئه‌وه‌شی گووت " هه‌نگاوی سێهه‌می كاره‌كانیان وه‌ك مه‌سه‌للـه‌و رێكخراوه‌ هاوبه‌شه‌كان دروستكردنی كه‌مپینێكی فراوانه‌ بۆ رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێری مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، ئاشكراشی كردووه‌ " سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئه‌و كچانه‌ قسه‌یان كردووه‌و، تێدا رووپێوێكیان بۆ 363 ئافره‌ت و 30 ئه‌نجامداوه‌، تاوه‌كو له‌نزیكه‌وه‌ له‌هۆكاری به‌شوودانی كچانی ناكام بزانن".

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، سه‌ره‌ڕای كاره‌كانی نێو كه‌مپی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، چه‌ندین پرۆژه‌و چالاكی فراوان ئه‌نجامده‌دات، تایبه‌ت به‌پرسی مافی مرۆڤ، مافی ئافره‌تان و، په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان.

جگه‌ له‌وانه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و عێراقی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامیداوه‌.

له‌نێو ئه‌و وۆرك شۆپه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ " كورته‌ فیلمێك له‌باره‌ی به‌شوودانی زۆره‌ملێی كچان نمایشكرا، كه‌له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆنروا، سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌فه‌له‌ستین ئاماده‌كراوه‌".

دواتر به‌شداربووان به‌سه‌ر چوار گرووپ دابه‌ش بوون و، كاریان له‌سه‌ر دانانی پلانی كاركردن و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كه‌مپی پێشنیار كراو كردووه‌.

له‌و وۆرك شۆپه‌ گفتوگۆیه‌كی چڕ كراوه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی به‌شوودانی كچانی ناكام و منداڵ.

هیمایان به‌وه‌شكردووه‌ " یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌شوودانی كچانی ناكام، نه‌بوونی هۆشیاریی، قه‌یرانی دارایی و مه‌ترسیی له‌درێژه‌دان به‌خوێندن و، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌ركێك بۆ پاراستنی كچان له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه‌"یه‌.

 

 

Unable to open the PDF file.