كۆبوونه‌وه‌ی گشتی گروپی ئافره‌تان به‌رێوه‌چوو
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ساز كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه‌تایبه‌ت بوون به‌پرسی ئافره‌تان، تێدا به‌شداربووان كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌رو خاڵ تایبه‌ت به‌و كه‌یسی ئافره‌تانیان خسته‌روو.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، تێروانین وبۆچوونی خۆیان راگه‌یاندووه، به‌تایبه‌ت بۆ دیاریی كردنی خاڵی به‌هێزو لاوازه‌كانی ئه‌و پرسه.
به‌شێك له‌ئافره‌ته به‌شداربووه‌كان باسیان له‌خاڵی توندوتیژی دژی به‌ئافره‌تان و كچانی كۆمه‌ڵگه كردووه‌و، جه‌ختیان له‌وه‌شكردۆته‌وه " یاسایه‌كی روون و توند نیه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد "چاڵاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شدارییان پێناكرێت له‌پرسه گرنگه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كه‌یسه‌كانی ئافره‌تان و ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت".
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه‌ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، رۆژی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌پرسی ئافره‌تان و رۆژی دووهه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسی پێكهاته‌و ئاواره‌كان و، له‌لایه‌ن رێكخراوی مهسهللـه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و، ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌ده‌چن.
ئافره‌ته به‌شداربووه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌سه‌ر دوو گروپ دابه‌شبوون، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ئافره‌تان لهتێروانین و تێگه‌یشتنی خۆیاندا به‌روونی و به‌فراوانی بخه‌نه‌روو.
هه‌ر یه‌ك له‌و گرووپانه‌ش تێروانینی خۆیان له‌باره‌ی یاسای پاراستنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و مافی ئافره‌تان باسكرد.
هیمایان به‌وه‌شكردووه " كێشه‌و گرفته‌كانی چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، زۆرن و ته‌نانه‌ت گرفتی ئه‌وه‌شیان هه‌بووه، كه‌له‌زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كاندا كه‌س گوێ له‌چالاكوانانی مه‌ده‌نی ناگرێت، به‌تایبه‌ت ئافره‌تان".
ڕه‌خنه‌شیان له‌فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان گرتووه به‌وه‌ی " یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كانی، ئه‌و فه‌رمانگه‌یه كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی زۆری تێدایه‌و، مافی چالاكوانی تێدا نه‌پاراستووه".
چالاكوانه ئافره‌ته‌كانی نێو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پرسی شه‌ڵته‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان لهشارهكانیشدا باسكرد‌و، پێیان وابووه "زۆربه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاریكاری و یارمه‌تیده‌ر نه‌بوونه بۆ رێكخراوه‌كان تاوه‌كو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئه‌وه‌ی جێی باس بێت " ته‌وه‌ری ئافره‌ت یاخود چالاكوانی سه‌ركرده"، باسێكی گرنگی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بووه‌و، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرد " راهێنان و هۆشیاریی زیاتر بۆ ئه‌و چالاكوانانه ته‌رخان بكرێت، كه‌پێویسته له‌نێو رێكخراوه‌كاندا بهێنرێنه پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رابه‌رایه‌تی كاری رێكخراوه‌یی بكات".