پرۆفایل



مه‌سه‌للـه‌ رێكخراویكی ناحكومی قازانج نه‌ویسته‌ و كار له‌ پێناوی پته‌وكردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رۆشنبیری مافی مروڤ و

نه‌هێشتنی توندوتیژی ده‌كات. بڕوای به‌ بیرۆكه‌ی ناتوندوتیژیی هه‌یه‌ بۆ گۆڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كلتوری.

له‌ ساڵی 2004 له‌ به‌غدا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌و پاشانیش له‌ 10.12.2006 به‌ فه‌رمی له‌ هه‌ریمی كوردستان مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌و ئۆفیسی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر داناوه‌.

پرۆگرامه‌كانی مه‌سه‌للـه‌:

* پرۆگرامی ئافره‌تان.

*پرۆگرامی ناتوندوتیژینه‌وه‌ی هزری ناتوندوتیژی.

*په‌ره‌پێدانی توانای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ولاوان و ئافره‌تان.

*داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ و مافه‌كانی ئافره‌تان.

*هاوكاریكردنی توێژه‌ لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ روبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه‌.

لایه‌نی دارایی:

* داهاتی پڕۆژه‌كانی كه‌ جێبه‌جێی ده‌كات.

*ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه‌ له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌ریده‌گرێت.

*كۆمه‌ك وهاوكاری خۆبه‌خش و دۆسته‌كانی مه‌سه‌للـه‌

ئه‌ندامێتی له‌ تۆڕبه‌ندییه‌كان:

مه‌سه‌للـه‌ له‌بڕوابوونی به‌كاری هاوبه‌شی رێكخراوه‌یی ئه‌ندامی ژماره‌یه‌ك تۆڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌، به‌م شێوه‌یه‌:

* ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان(I KNN).

*ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو رێكخه‌ری تۆڕی ناتوندوتیژی كوردستان و عێراق.

*ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی تۆڕی ناتوندوتیژی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی.

*ئه‌ندامی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی(WSF).

خه‌ڵاته‌كان:

له‌به‌رامبه‌ر كارو چالاكییه‌ جیاجیاكانی له‌ هه‌رێمی كوردستان وعێراقدا ,مه‌سه‌للـه‌ دووجار خه‌ڵاتكراوه‌:

یه‌كه‌م: خه‌ڵاتی ئاشتی له‌ وڵاتی ئیسپانیا له‌ ساڵی 2007 له‌ به‌رامبه‌ر كارو چالاكی ناتوندوتیژی له‌ عێراق وكوردستاندا.

دووه‌م : خه‌ڵاتی شارستانی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ ساڵی 2008.

Unable to open the PDF file.