كه‌مپنێك له‌باره‌ی ده‌سترێژی سێكسی ده‌كرێنه‌وه‌



 

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری رێكخراوی قه‌ندیل و UPP، كه‌مپینێكی دوو هه‌فته‌ییان له‌نێو كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌ كرده‌وه‌.

ئه‌و كه‌مپینه‌ كه‌بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی پیاوان و ژنانی كه‌مپه‌كه‌ بووه‌، تایبه‌ت بوون به‌ " ده‌سترێژی سێكسی سه‌ر ئافره‌تان" و، بڕیاریشه تاوه‌كو 30 ته‌مموزی 2017 به‌رده‌وام بێت.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانی مرۆییه‌كان، له‌ماوه‌ی رابردوو كاری له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌یسی هاوشێوه‌ كردووه‌و، توانیویه‌تی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ مرۆییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌.

له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش، به‌هاوكاری رێكخراوی UNFPA ـی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین ناوه‌ندو سه‌نته‌ر له‌نێو كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و U2 و خازرو شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌.

 

 

 

Unable to open the PDF file.