مه‌سه‌للـه‌ له‌عه‌ربه‌ت گروپێكی چالاكوان دروست ده‌كات



 

 

رێكخراوی مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UPP و IDP سه‌رپه‌رشتی وۆركین گروپ ده‌كات له‌شاروچكه‌ی عه‌ربه‌ت.

تیمه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌و شاروچكه‌یه‌ توانیویان نزیكه‌ی 15 بۆ 20 چالاكوانی نێو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌عه‌ربه‌ت كۆبكه‌نه‌وه‌و، كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان بكه‌ن، كه‌بڕیاره‌ له‌منزیكانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت.

له‌و وۆك گروپه‌ی رێكخراوی مه‌سه‌للـه‌ كه‌له‌نێو شاروچكه‌ی عه‌ره‌به‌تدا ئه‌نجامدراوه‌، توانراوه‌ دوو گروپی چالاكوان دورست بكرێت كه‌تایبه‌ت بوو به‌ مافی پێكهاته‌كان و گروپی داكۆكیكردن له‌ئاواره‌و هه‌ڵاتووه‌كانی ناوچه‌كانی ململانێ.

مه‌سه‌للـه‌ به‌نیازه‌ جگه‌ له‌عه‌ربه‌ت، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان گروپی هاوشێوه‌ دروست بكات و، ئه‌وانیش له‌نێو خۆیاندا نوێنه‌رانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له‌فیستیڤاڵی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان بكه‌ن.

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی رێكخراوی مه‌سه‌للـه‌ كه‌به‌هه‌مانی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و لۆكاڵییه‌كان ئه‌نجامدراوه‌، له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ پاڵپشتی دارایی كراوه‌.

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا، رێكخراوی مه‌سه‌للـه‌ له‌شاری دهۆك هه‌مان پرۆژه‌و، كار ئه‌نجامبدات و، سه‌رجه‌م چالاكوانه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی نێو رێكخراوه‌كاندا له‌تۆڕێكی فراوان ببه‌ستێته‌وه‌.

 

Unable to open the PDF file.