پرۆفایل

مه‌سه‌للـه‌ له‌بڕوابوونی به‌كاری هاوبه‌شی رێكخراوه‌یی ئه‌ندامی ژماره‌یه‌ك تۆڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌، به‌م شێوه‌یه‌:

درێژه‌

په‌یڕه‌وی ناوخۆ

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو ده‌سته‌ی گشتی له‌ 25 ئه‌یلولی 2010 له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و، ئه‌م په‌یره‌وه‌ ناوخۆییه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

درێژه‌

پلانی ستراتیژی

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین پرۆژه‌و پلانی تۆكمه‌و، چالاكیی فراوانی ئه‌نجامداوه‌.

درێژه‌

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پیدانی توانا مرۆییه‌كان


 رێكخراوێكی ناحكومییه‌ ناوخۆیی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌ و له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی و له‌به‌غدا به‌فه‌رمی تۆماركراوه‌، هه‌وڵده‌دات بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به‌ بێ جیاوازی له‌ نێوان مرۆڤه‌كاندا و پابه‌نده‌ به‌ به‌ها مرۆییه‌كانی كاركردنی رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان و په‌یوه‌سته‌ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌خلاقیاتی كاری ناتوندوتیژی و داكۆكیكردن له‌ ئافره‌تان و چینه‌ په‌راوێزه‌كانی كۆمه‌ڵگا.

مه‌سه‌للـه‌ له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ له‌ ساڵی 2004 له‌ ناوچه‌ی جیاجیای عێراق و هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ كاریكردووه‌و و هه‌ندێك جاریش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كاریكردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گروپی ناتوندوتیژی عێراق كه‌ مه‌سه‌لله‌ دامه‌زرێنه‌رێتی.

مه‌سه‌للـه‌ له‌كاروانی كاركردنیدا، چه‌ندین جار له‌ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی رێزی لێنراوه‌. له‌ساڵی 2008  له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ (خه‌ڵاتی شارستانی) پێ به‌خشراوه‌،له‌ساڵی 2009 یش خه‌ڵأتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌بواری كاركردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا.

له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌ش له‌ وڵاتی ئیسپانیا خه‌ڵاتی ئاشتی له‌ ساڵی 2007 وه‌رگرتووه‌و له‌ ساڵی 2011یشدا له‌ وڵاتی سویسرا یه‌كه‌م خه‌ڵاتی سێرجیۆ دیمیلۆی پێ به‌خشرا.

مه‌سه‌للـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان كار ده‌كات له‌ پێناو :

-              په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و هاوكارییكردن بۆ جێگیر كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی

-              بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری بنیادنانی ئاشتی وناتوندوتیژی

-              تواناسازی ئافره‌تان و هاوكاری ئافره‌تانی هه‌ره‌شه‌ لێكراو, و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگا

-              هۆشیاری مافی مرۆڤ و مافه‌ مه‌ده‌نی و ئازادیه‌ گشتیه‌كان

-              قوولكردنه‌وه‌ی گیانی كاری خۆبه‌خشی له‌ كۆمه‌ڵگا

پرۆگرامه‌كانی رێكخراوی مه‌سه‌للــه‌ :

-              پرۆگرامی ئافره‌تان و جێنده‌ر

-              پرۆگرامی ناتوندوتیژی

-              پرۆگرامی مافی مرۆڤ

ناونیشان :

هه‌رێمی كوردستانی عێراق

پارێزگای هه‌ولێر

گه‌ره‌كی زانكۆ _ شه‌قامی ئه‌حمه‌دی خانی _ به‌رامبه‌ر یاریگای 92

ژماره‌ی خانوو ( 4 )

www.almesalla.net

[email protected]

ژماره‌ ته‌له‌فون : 00964 (0) 662564287

Unable to open the PDF file.